جارێکیان مەلا مەشهوور لە گوندەکەی خۆی دەچێتە شارێک، هەرکە دەگاتە شارەکە زۆر ماندوو دەبێت، تووشی بە تووشی برادەرێک دەبێت ماوەیەکی زۆر نەیبینیوە و ناویشی لە بیرکردووە، چاک و چۆنی دەکەن و هەواڵی یەکدی دەپرسن .. برادەرەکە
نامەیەک لە گیرفانی خۆی دەردێنێت و لە مست مەلای دەنێت، پێی دەڵێت:
قوربانت بم، مامۆستا ئەم نامەیەم بۆ
بخوێنەوە.
مە لا نامەکە هەڵگێر و وەرگێر دەکات و سەیر دەکات
خەتەکە هەمووی شەڕە پشیلەیە و هیچ لێی حالی
نابێت.
پێی دەڵێت:
باشە، ئەم نامەیەت لە کوێ بۆ هاتووە؟
قوربان لە حەلەب.
مەلاش یەکسەر پێی دەڵێت:
کێ بەتۆی گوت من دەزانم حەلەبی
بخوێنمەوه؟ [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=