قایمقامی شارۆچکەی #قوشتەپە# ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، سێ شارەدێ دەخرێنە سەر شارۆچکەی قوشتەپە ، دەشڵێت: شارۆچکەی قوشتەپە جێی بایەخی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و بەھۆی ھەبوونی سنوورێکی فراوانی کشتوکاڵیی دەکرێتە ناوچەیەکی کشتوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان.
بژار مەلا خدر، قایمقامی شارۆچکەی قوشتەپە بە ماڵپەڕی فەرمیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ڕاگەیاند: خەڵکی سنووری شارۆچکەی قوشتەپە سوپاسی سەرۆکی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# دەکەن بۆ دەرکردنی بڕیاری بە شارۆچکەبوونی قوشتەپە و بڕیارە ژمارەیەک فەرمانگەی نوێ لە شارۆچکەکە بکرێنەوە، ھەروەھا دوو شارەدێی نوێ درووست دەکرێن ئەوانیش شارەدێی سەرکارێز و شارەدێی کانی قرژڵەن، ھەردوو شارەدێکە و شارەدێی شەمامکیش دەخرێنە سەر شارۆچکەی قوشتەپە.
قایمقامی قوشتەپە وتیشی: شارۆچکەی قوشتەپە پێشتر یەکێک بووە لە کۆنترین شارەدێکانی سنووری پارێزگای #ھەولێر# و ڕووبەرێکی فراوانی بۆ کشتوکاڵ ھەیە، ئەوەیش جێی بایەخی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و شارۆچکەکە دەکرێتە ناوچەیەکی کشتوکاڵی و سوودی بۆ ھەموو کوردستان دەبێت.
بژار مەلا خدر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت لە دیوانی قایمقامیەتی قوشتەپە تیمێکمان درووستکردووە سەردانی کۆمپانیا و کارگەکانی سنوورەکە دەکات بە مەبەستی پەیداکردنی ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییانی شارۆچکەکە، پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی خەڵکی بێکاریش دەستی پێ کردووە و تا ئێستا #28-01-2024# 330 کەس ناویان تۆمار کردووە، ئێمەیش کاریان بۆ پەیدا دەکەین. [1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 664
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!