#شێرکۆ بێکەس# وتی: ساڵی 1977 ڕۆژێ وتیان ئەمڕۆ لە هۆڵی نەقابەی مامۆستایان، کۆڕێک بۆ #هێمن موکریانی# شاعیر هەیە و #کامەران موکری# پێشکەشی ئەکات.
خەڵکێکی زۆر ئامادەی کۆڕەکەبوون. من و حەمەی حەمە باقی و ڕەئووف بێگەردیش ڕۆشتین. کۆڕەکە دەستی پێ کرد و کامەران موکری لە سەرەتادا وتی من لە ڕێی ئەم شیعرەی هێمنەوە کە دەڵێ:
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەست ئەم چەرخە سپڵە نابەزم مەردم ئەمن!
شەیدای شیعر بووم. ئینجا هێمن باسی ئەزموونی شیعری خۆییکرد و گفتوگۆکان گەرم بوون و لێیان پرسی: شیعری کام شاعیرت بەدڵە و کام شیعر بەلاتەوە زۆر جوانترە؟ هێمن ئاماژەی بە شیعرێکی ڕۆمانسی من کرد:
مەدالیای کەمانێکی بچکۆلانەت
دابوو لە سنگ
کە هاتوچۆت
بە بەردەمی مندا ئەکرد
گوێم لێئەبوو
کەمان ئەکەوتە لێدان و
ئەشمبینی مەمکەکانت
ورد ورد، سەمایان بۆ ئەکرد!
هێمن وتی ئەگەر شیعری نوێ ئاوا بێت، وەک ئەم شیعرەی شێرکۆ بێکەس، من هەموو ڕوژێ ماچی ئەکەم!
لە پەڕتووکی: 955 دەقە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس. [1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,628
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!