=KTML_Bold=کۆمپانیا نەوتییەکان بەرهەمهێنانیان ڕاگرتووە
کۆمپانیا نەوتییەکان، زەرمەندى یەکەمن لە ڕاگرتنى هەناردەى نەوتى هەرێم=KTML_End=
کۆمپانیا نەوتییەکان لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان ئاستى بەرمهێنانیان لە سفر نزیک کردۆتەوە و چاوەڕی جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى #بەغدا# و #هەولێر#ن.
بەهۆى جێبەجێنەکردنى ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا و ڕاگرتنى هەناردەى نەوت ئاستى بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان لە سفر نزیک دەبێتەوە و زۆربەى کۆمپانیاکانیش پڕۆسەى بەرهەمهێنانیان ڕاگرتووە.
بەهۆى پارەى خزمەگوزارى و کارمەند و بەشێک لە گرێبەستەکانیان کۆمپانیا نەوتییەکانى هەرێمى کوردستان زەرەمەند بوون لە ڕێگەى وڵاتەکانیان داوا دەکەن هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێبکاتەوە.
کۆمپانیا نەوتییەکان داوایان لە حکوومەتى هەرێم کردووە کاربکەن بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى هەناردەکردن بەوپێیەى ئەگەر پڕۆسەکە دەستپێنەکاتەوە ئەوا زەرەرمەند دەبن و تەنیا چەند مانگێک دەتوانن خۆیان ڕابگرن. [1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,045
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!