ناونیشانی بابەت: بنەماڵەى مەلای گەورەی کۆیە، خانووەکەیان پێشکەشی فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە دەکەن
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرى شوێنەوارى کۆیە ئاشکراى کرد، کە بنەماڵەى مەسعود محەمەد، ڕووناکبیر و نووسەرى دیارى کورد، خانووە کەلەپوورییەکەیان پێشکەشى شوێنەوار کردووە و بەو هۆیەوە دەتوانن کارى نۆەژنکردنەوەى بۆ بکەن.
#یەکێتىی واحید#، بەڕێوەبەرى شوێنەوارى کۆیە، بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لە سنوورى ناو شارى کۆیە، چوار گەڕەکى کۆنی کەلەپووریى هەن، بەڵام بەهۆى ئەوەى موڵکى شوێنەوار نین، ناتوانین خانووەکانیان نۆژەن بکەینەوە.
وتیشى: تا ئێستا سێ لە خاوەنى خانووەکان، خانووەکانیان پێشکەشى فەرمانگەکەمان کردووە، چوارەمیشیان بنەماڵەى مەسعود محەمەدە، کە کوڕى مەلاى گەورەى کۆیەیە، خانووەکەیان پێشکەشى فەرمانگەکەمان کرد و لە چەند ڕۆژى داهاتوودا کارى تاپۆکردنى لەسەر شوێنەوار بۆ دەکەین و دەیخەینە ناو بەرنامەى نۆژەنکردنەوە و کردنى بە شوێنێکى کەلەپوورى.
باسى لەوەش کرد: بۆ خانووى چوار گەڕەکەکەى دیکەش، هەوڵەکانى خۆمان خستووەتە گەڕ، کە بە چەند قۆناغێک بیانخەینە سەر شوێنەوار، یان خاوەنەکانیان بە دیزاینى کەلەپووورى نۆژەنیان بکەنەوە.
#مەسعود محەمەد# کوڕى مەلاى گەورەى کۆیە، ساڵى 1919ى زایینى لە شارى کۆیە لەدایک بووە، لە ساڵی 1945 خوێندنی کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردووە و دواتر لە ڕێگەى نووسین و لێکۆڵینەوەکانى بووەتە نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکى دیارى کورد و خاوەن ژمارەیەک پەرتووکە، هاوکات پلەکانى ئەندام و جێگر و سەرۆکى کۆڕى زانیاریى کوردى پێ دراوە و لە پەنجاکانى سەدەى ڕابردووشدا وەک نوێنەرى خەڵکى کۆیە، لە پەڕڵەمانى ئەوکاتى ئێراق دیارى کرا و لەگەڵ چەند یاساناسێکى دیکە یاساى چاککردنى کشتوکاڵ و ئاودێرییان داڕشت و لە ساڵی 1964یشدا بەناوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی #کوردستان# کرا بە شالیاری وڵات لە کابینەی (تاهیر یەحیا) ، تاکوو ساڵی 1965. ڕۆژى 1ی 4 ی 2002 لە شارى هەولێر کۆچی دوایی کرد و بۆ ڕۆژى دواتر لە گۆڕستانى دەروێش خدرى شارى کۆیە، لە تەنیشت گۆڕی مەلای گەورەی باوکیدا بە خاک سپێردرا.
جێی ئاماژەیە، مێژووی درووستکردنی خانووی مەلای گەورەی کۆیە 200 ساڵە و دەکەوێتە گەڕەکی بایزاغای شاری کۆیەوە.[1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,669
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!