ناونیشانی بابەت: سلێمانی: زانکۆیەکی ژاپۆنی کاری کنە و پشکنین لە گردی یاسین تەپە دەکات
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لە #وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار#ی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرێبەستێکی چوار ساڵەیان لەگەڵ زانکۆیەکی ژاپۆنی کردووە، بۆ ئەنجامدانی کاری کنە و پشکنن لە گردی یاسین تەپەی سنووری پارێزگای #سلێمانی#.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: لەگەڵ زانکۆی چوبوی CHBUی یابانی، گرێبەستێکی شوێنەواریی ماوە چوار ساڵیمان واژۆ کردووە، کە ناوەرۆکەکەی شیکاری و هەڵکۆڵینە لە گردی یاسین تەپە، لە سنووری شارەزووری پارێزگای سلێمانی.
وتیشی: ئەو تیمە لەو ماوەیەدا بەوردی کاری کنە و پشکنین و هەڵکۆڵین و دەرخستنی مێژوو و پارچە شوێنەوارییەکانی گردەکە ئەنجام دەدەن و دەرفەتی کاریش بۆ ژمارەیەک دەرچووی شوێنەوار دەڕەخسێنن.
جێی ئاماژەپێدانە، پێشووتر کاری کنە و پشکنینی ئەو گردە کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و کۆرۆنا وەستاوە و دوای ئەو ڕێککەوتن و گرێبەستەیە، دەست پێ دەکاتەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە مێژووییەکان، گردی شوێنەواری یاسین تەپە تەمەنی بۆ زیاتر لە 2 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە، پێشتر بۆ چەند ساڵێک تیمێکی یابانی، لوبنانی، کوردی کاری کنە و پشکنینیان لەم شوێنەوارەدا کردووە، پاشماوەی کۆشکێکی کۆنیان تێدا دۆزیوەتەوە، کە مێژووی بۆ گەلە دێرینەکانی ئەوکات دەگەڕێتەوە، کە پێدەچێت بۆ سەردەمی لوولووبییەکان بگەڕێتەوە.[1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,254
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!