ناو: فەریبا
نازناو: باقری
ساڵی لەدایکبوون: 1987
شوێنی دەستبەسەرکردن: مەلەکشایی - #ئیلام#
$ژیاننامە$
فەریبا باقری تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، خوشکی نووسەر و هۆزانوانی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان #ژاکان باران#، پاش شەهیدکردنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) لەلایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێرانەوە، ژاکان باران تەواوی کار و چالاکییەکانی پەیوەستکرد بە شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و وەکوو سەرکردەی شۆڕشی ژینا لە شاری ئیلام دەست نیشانکرا، لە سەرەتاکانی مانگی 12ی ساڵی 2022 فەریبا باقری و براکەی #حەسەن باقری# بەهۆی کار و چالاکییەکانی براکەیانەوە ژاکان باران، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر وەکوو بارمتە لەبەرانبەر بێدەنگی براکەیان دژ بە کار و کردەوەکانی کۆماری ئێران دەستبەسەر دەکرێن. جێی باسە فەریبا باقری پاش چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن ئازاد کرا. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,121
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!