#پارتی دیموکراتی کوردستان#، دەیەوێت پەڕڵەمانتارانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# و #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# بگەڕێنێتەوە پەڕڵەمانی کوردستان.
پارتی دەیەوێت پەڕڵەمانتارانی ئەو حیزبانەش ڕۆڵیان هەبێت لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم.
ئەو شاندەی پارتی چوونەتە لای لایەنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو لە ڕۆژی چوارشەممە #01-02-2023#، بە فەڕمی ئەو داوایان خستووەتە بەردەم ئەو دوو لایەنە ئیسلامییە و ئێستاش #05-02-2023# چاوەڕێی وەڵامیان دەکات.
کە چوونی شاندەکەی پارتی بۆ لای گۆڕان، بۆ ئەوە بووە، کە جگە لە پەڕڵەمانتارەکانی خۆی، کار بۆ ئەوەش بکات، ئەو پەڕڵەمانتارانەی وازیان لە بزووتنەوەکە هێناوە ڕازی بکات بە گەڕانەوە بۆ پەڕڵەمان و ڕۆڵیان هەبێت لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆن. [1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,306
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!