$بیرکردنەوە؛ لە زەمەنی (دوای-راستی)دا$
نووسینی: #ڕابەر تەڵعەت#
یەکێک لە خاسیەتەکانی سیاسەت لە وڵاتە قەیراناویی و دەسەڵاتخوازەکانی ئەم ناوچەیە، بەرهەمهێنانی زۆرترین توندوتیژیی زمانەوانیی و دەربڕین و بەرزترین وروژاندنی سۆزداریی و گۆشکردنی جەماوەرییە لە ڕێگای دەستبەردار بوون لە پرسیار و لێکدانەوەی ئەقڵانی، دوورکەوتنەوە لە ئەقڵانییەتی تاکەکەسی و چوونە پاڵ ئەقڵ و ڕەفتار و پەرچەکرداری جەماعی و جەماوەریی. لە کۆمەڵگاکانی هاوشێوەی ئێراق و کوردستان، قەیران لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیراندا هەیە، ئەقڵیەتی خوێندنەوە و تێگەیشتنی ناواقیعی بۆ قەیران و سیاسەت وایکردووە دەرچوون لە قەیران قورس بێت و بارگرانی کێشەکانیش لەسەر خەڵک و سیستەم چەند بەرابەر بێت.
لە سەردەمی دوای ڕاستیدا(The Post truth) ئەوەی بەدرۆی دەزانین ڕەنگە ڕاست بێ، ئەوەش کە بەڕاستی دەزانین ڕەنگە درۆ بێ. دواجار کەس نازانێ ڕووی ڕاستی و درۆ کوێیە، هەر لە بنەڕەتەوە شتێک نییە بەو ناوانە، ئەوەی هەیە بریتییە لە خەیاڵ و باوەڕی ئێمەی مرۆڤ. ئێمە تەنیا پێمانوایە، بەڵام نازانین خۆیان وان یان نا! مرۆڤایەتی بەگشتی لە قۆناغی دوای ڕاستی و ڕاستگۆییدا دەژی، هەموو ئەوەی دەیبینی و دەیبیستی، ئەگەر بە پێچەوەوە بۆی بڕوانی لەوانەیە شتێکت بۆ دەربکەوێ! بۆ نموونە دوژمنەکان لەوانەیە بە تەنیا هەڕەشە نەبن بۆ سەر یەکتر، بەڵکوو ئەکرێ مایەی مانەوە و ژیان و هێزی یەکتریش بن.
ڕەخساندنی کۆمەڵگایەکی باشتر و ژینگەیەکی باشتر بۆ ژیان؛ پێویستی بە بیرکردنەوەی زیاتر و بەرهەمهێنانی پرسیاری زیاتر هەیە. سیاسەتی باش دەتوانێ وا لە خەڵک بکات کەمتر ئازار بکێشن و باشتر بژین، سیاسەتی خراپ وا لە خەڵک دەکات زۆرتر چاوەڕوان بن و زیاتر ئازار بکێشن. مرۆڤ بۆ ژیانێکی باشتر، ڕێگاکان دەگۆڕێت و ڕێگای تر تاقی دەکاتەوە، بەڵام ئەوەی پێویستە بکرێت گۆڕینی بیرکردنەوە و تێڕوانینە بۆ ژیان و بۆ ڕووداوەکان، درووستکردنی زۆرترین پرسیارە لەسەر دیاردەکان. بۆ نموونە؛ درووستبوون و لێکهەڵوەشاندنەوەی حزبەکان، لەدایکبوونی هەموو حزبێکی تازە و دابەشبوونی خەڵک و دەنگدەرەکانیان، تەنیا تاقیکردنەوەی ڕێگایەکی تر و ڕەنگێکی تر و دەموچاوێکی دیکەیە، چونکە تێگەیشتنمان بۆ ژیان و بوونی خۆمان ناگۆڕن، بەڵکوو باوەڕمان بە و کەس و کارەکتەرانە دەگۆڕن کە کۆنتڕۆڵی ژیانی ئێمەیان بەدەستەوەیە، تەنیا گواستنەوەی ئیمتیاز و توانایی و دەسەڵاتە لە گروپێکەوە بۆ یەکێکی تر.
چی دەتوانێ ئازارەکانی مرۆڤێک کەمبکاتەوە؟ چۆن دەتوانین باشتر بژین؟ وڵامەکەی لای خۆمانە! ئەو کوردەی لە ڕێگای داهێنانێکەوە بیر لە چارەسەرکردن و بنەبرکردنی کێشەی کارەبا دەکاتەوە، ئەو دەرمانسازەی خۆی بە دۆزینەوەی چارەسەریی بۆ شێرپەنجە تەرخان کردووە، ئەو ئەندازیارەی بیر لە دابینکردنی سەرچاوەی وزەی بەدیلی نەوت و گاز دەکاتەوە، ئەو سەرمایەدارەی ئاوەر لە داهێنانەکانی ئەوان دەداتەوە و لەسەر ئەم خاکە گەشەی پێدەدات، ئەوانەن دەتوانن ژیان لەسەر ئەم سەر زەمینە باشتر بکەن، ئازارەکان کەمتر بکەنەوە و کورد بکەن بە فریادرەسی مرۆڤایەتی نەک بار بەسەر مرۆڤایەتییەوە. هیچ نیشتیمانێک بەبێ ئەم تێگەیشتنە گەشە ناکات، هیچ ڕێگایەک باشتر نییە لە و ڕێگایەی کە ئازار کەمدەکاتەوە و خۆشگوزەرانیی زیاد دەکات.
بۆ ئێمە کە لە زەمەنی (دوای-راستی) دا دەژین، وتن و نەوتنی ڕاستییەکان، نە هیچ بەهایەکیان هەیە و نە هیچیش لە %
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,001
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!