ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی کۆنی کوردستان و شوێنەوارەکانی
ناوی نووسەر: پ.د. #ئاکۆ بورهان محەمەد#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە: نارین
دەزگای پەخش: دەزگای چاپ و پەخشی نارین
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
کتێبەکە باسی مێژووی کۆنی کورد و دیارترین شوێنەوارەکانی دەکات و نووسەر پشتی بە 161 سەرچاوەی تایبەت بەو بوارە بەستووە کە جگە لە نووسین، 33 نەخشە و وێنەشی تێدایە.
کتێبەکە کتێبێکی گشتگیرە و نووسەر پشتی بە ڕاستەقینەیی ڕووداوەکان بەستووە و شیکردنەوەی پێویستی بۆیان کردووە و ڕووە شاراوەکانی دەرخستوون، هەروەها دوور کەوتۆتەوە لە چەسپاندنی فاکتەری هەست و سۆزداری و نەتەوایەتی بەسەر نووسینەکەدا.
کتێبەکەدا بە وردی مێژووی کۆنی نەتەوەکانی کورد و سەرچاوەی لێوەهاتنی وشەی کورد و ڕەچەڵەکی کوردی شی کردووەتەوە و ژیان و مێژووی کوردی لە چوار چاخەکانی مێژوو ئاماژە پێ کردووە و بەدەر لەوەش گرنگترین شوێنەوارە مێژوویی و کۆنەکانی هەرێمی کوردستانی باس کردووە.[1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,560
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!