ژنێ پیران، وەکی میران
کورد وتویەتی: کراسم جاوبی، مێردم لاو بی واتە: جوان و جاحێڵ بێت، ئەگەر کیژێک مێردەکەی جوان و جحێڵ و خورت و لاو بێت، ئەوا کیژەکە دڵی زۆر پێی خۆش دەبێت و هەموو کارێکی بۆ دەکات و دڵیشی بەتەواوەتی ڕادەگرێت و خزمەتێکی باشی دەکات، لەو حاڵەتەدا کیژەکە زۆر ماندوو دەبێت و وەک خزمەتکاری لێ دێت، بەڵام ئەگەر پیاوەکە بەتەمەن و بەساڵاچووە و پیر بێت و کەڵکی مەیدانخوازی نەمابێت و ژنەکەشی جاحێر و گەنج و جوان و تەڕوتازە بێت، ئەوا بە پێچەوانەوە پیاوەکە خزمەتی ئەو ناز و نیعمەتەی بەمل دادێت و دەبێت خزمەتێکی باشی بکات چونکە لە هەندێک ڕووەوە قەرزاربارییەتی و بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ناتەواوی و ناگوزریانەی ڕاژەی تری پێشکەش دەکات و ژنەکەی دەبێتە بڕیار بەدەست و خان و مان بۆیە ئەو حاڵەتە بووە بەئیدیۆمێکی جوان و گاڵتەوگەپی کوردەواری و دەوترێت: ژنێ پیران، وەکی میران.[1]
ژنی پیران، وەکی میران
هەموو پیاوێک لە کۆمەڵگەی کوردەواردا لە سەرەتای تەمەنیدا ژن دێنێت و ماڵ بنیات دەنێت، پیاو زیاتر لە تەمەنی دوایی و پیریدا پێویستی بە ئافرەتە، بۆیە پیاوە بەتەمەن و دنیادیدەکان ڕێزی ئافرەت زیاد لە پێویست دەگرن، مەبەست لەوەیە کە پیاوی دنیادیدە و بەتەمەن نرخی ژن دەزانێت. [ڕێبوار جەمال سەگرمە]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,064
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!