ناو: عەزیز
نازناو: عەزیزی عاڵا
ناوی باوک: حوسێن
ساڵی لەدایکبوون: 1905
رۆژی کۆچی دوایی: #14-06-1996#
شوێنی کۆچی دوایی: #کۆیە#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (عەزیز حوسێن پیرداود)ە لەناو مامۆستایانی ئاینی و زانایان ناسراو بوو بە مەلا(عەزیزی عاڵا)، لە ساڵی 1905ز لە گوندی (چەغەمیرە) لەدایک بووە. بەمەبەستی خوێندن زۆر گوند و شارۆچکە و ناوچەکانی کوردستان گەڕاوە، لەدوا قۆناغی خوێندن ئیجازەی مەلایەتی لەسەر دەستی مەلا(محەمەدی ڕەش) وەرگرتووە.
سەرەتا بووە بە مەلا لە گوندی (لهێبان و تیکالۆ) بۆ ماوەی چەند ساڵێک، دواتر زیاتر لە 40ساڵ مامۆستا و مەلای گوندی عاڵا بووە تا ئەوکاتەی گوندەکەیان خاپوور کرا.
پاشان ڕادەگوازرێنەوە بۆ (مجمع تۆپزاوا) هەتا دوا ساتەکانی ژیانی هەر لەو ئۆردوگایە مایەوە دواجار لە 14-06-1996 وەفات دەکات و هەر لەوێدا بەخاک دەسپێردرێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,401
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!