یەکەکانی تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز / شەهید باران دێرسیم ڕایانگەیاند، لە نێوان 16 بۆ 20ی تەممووز لە ئیستەنبول زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە 16ی تەممووزدا لە گەڕەکی کارتاڵ تۆپسەلڤی ئیستەنبول 3 ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپە و هەر ئەو شەوە 2 ئۆتۆمبێلی جۆری دۆبلۆی کۆمپانیای دابەشکردنی گازی ئیستەنبول (ئیگداش - Îgdaş) ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.
لە 17ی تەممووزیشدا لە شەقامی کورفالی ماهیر کارتاڵ 3 ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان و هەر لەو ڕۆژەدا لە یاکاجیک ئوگورمونجو لە بازاڕی پۆلیسە داگیرکەرەکاندا 4 ئۆتۆمبێل سوتێنران.
یەکەکانی تۆڵە ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، لە 18ی تەممووزدا لە گەڕەکی ئەسەنیالی پیکابێک و ئۆتۆمبێلێکی تری فاشیستەکان و لە 19ی تەممووزدا لە گەڕەکی گازی 2 ئۆتۆمبێلی بەرپرسانی تورک سوتێنران.
یەکەکانی تۆڵە ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە 20ی تەممووزدا لە ڕامی عەمبارێکی خواردەمەنی و لە کوچوک کۆی-یش مارکێتێت و 17 ئۆتۆمبێلی تریان سوتاندووە.
یەکەکانی تۆڵە داوایان لە گەنجان کردووە، کە لە دژی فاشیزم ئاگری بەرخودان گەش بکەن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,888
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!