ئاساییشی #سلێمانی# ڕایگەیاند، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانیویانە بکوژی ژنەکەی ناوچەی #فەیاڵ#ی سەربە شاری سلێمانی دەستگیربکەن کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا کوژرا.
ئاساییش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەو تۆمەتبارە لە دایکبووی ساڵی 1992 و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خنکاندوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە و وتەیەتی ژنەکەم لەماڵەکەی خۆیاندا خنکاند و بۆ ئەوەی دڵنیابم لە مردنی ژنەکە، تەرمەکەم لە کارەبا داوە.
ئاساییشی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی ئێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.[1]
כורדיפדיה היא המקור הרב-לשוני הגדול ביותר למידע כורדי! כורדיפדיה תיעדה אותו למטרות ארכיון.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,790
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!