#ئاکۆ محەمەد میرزادەیی#
2019
پەرتووکی مێژوویی دێرینی کورد: سەفەرێکی 9 ساڵەیە بە نێو تێکستە دیرۆکییەکان و لە باری: کوردناسی، دیرۆکناسی و شوێنەوارناسی و هونەری تەلارسازیدا، ئاوێنەیەکی ڕوونی ڕابردووە، بۆ ئێستا و داهاتوویی کورد کە ئەویش لە هەزارەی چوارەمی پێش زایینەوە دەست پێدەکات تا کۆتایی سەدەی سێی زاینی.
گرنگترین سەرچاوەی نەخشەیی دێرینی کوردە کە دەتووانرێت تیایدا: جگە لە دیاری کردنی سنووری دێرین: سەدان شوێنەواری ونبوو بدۆزرێنەوە و خاک و خەڵک و هۆزەکان بناسرێنەوە و شوێنی ڕووداوەکان بزانرێن.
جیهانی نەبینراو ئەبینین: بە نێو چیرۆک و داستانی 5000 هەزار ساڵەی کوردان، گوزەر دەکەین کە هەر لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە، سەرچاوەی هەموو ئه و باس و بەسەرهاتانەی کۆن و دوواتر، کێ بووە و کام خەڵک و نەتەوە داهێنەریان بوون.
دیاری کردنی ناسنامەی ڕاستەقینەی گەلانی ڕەسەنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریکراوی میسۆپۆتامیا و زاگرۆس و توروس: یەکێکیترە لە وێستگە گرنگەکان و ڕۆشناییەکە بە شوێن پێی خەڵکانی سەرەتا و ناسینی ئەوانەیشی کە دوواتر هاتوون: کێ بوون و کەی و چۆن ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.
هەموو ئەوانە گرنگییەکی زۆریان بۆ هەر لێکۆڵەر و بە تایبەت زانکۆکان هەیە. لەگەڵ ئەوەیشدا: بە جۆرێک مێژوویی دێرینی کورد و بەڵگەکان خراوەتە ڕوو: دەتووانرێت دەیان فیلمی دۆکومێنتاریشی لێ بەرهەم بهێنرێت. [1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,233
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!