بەهۆی کاریگەری بومەلەرزەکانی شەوی ڕابردوو، لە #کەلار# (2) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و (52) هاوڵاتی تریش ڕەەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، شەوی ڕابردوو 2 هاوڵاتی بە کاریگەری بومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاوێکی بە تەمەن بون.
رونیشکراوەتەوە: پیاوەکە تەمەنی 68 ساڵان بووه و ژنەکەش تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ بووە و بە جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات 52 نەخۆش بەکاریگەری بومەلەرزەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون، له و ڕێژەیە تەنها 3 کەسیان برینداربون بەهۆی کەوتن و بەسەراکەوتن، دوان لەوانە کە پیاو بوون، دەستیان شکاوە و یەکێکیشیان کە ژن بوە قاچی درزی بردوە.
نەخۆشەکانی دیکەش بەکاریگەری بومەلەرزەکە باری دەروونیان شێواو بوه و کاری کردوەتە سەر باری تەندروستیان، سەرجەمیشیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوه و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.[1]
#26-11-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,200
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!