ناونیشانی پەرتووک: ڕێڕەوی خێزان
ناوی نووسەر: د. عەبدولکەریم بەکار
ئەمڕۆ لەسەر ئاستی خێزان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان سەرمان لێشێواوە و، نازانین چۆن چۆنی مامەڵە لەگەڵ لێشاوی ئەو کەلتوور و فەرهەنگە بیانیانەدا بکەین کە لە هەموو لایەکەوە بەسەرماندا باریون، بەوەشەوە نەوەستاوە کار گەیشتووەتە ئەوەی کە دابەشبوونی کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە و، زۆرێک لەو داب و نەریتانەی کە جێگەی ڕێز و لەبەرچاوگرتن بوون تێڕوانینی جیاوازیان تێبکەوێت.
ئەم پەرتووکە تەرخانکراوە بۆ قسەکردن لەسەر چەند بنەما و چەمکێک کە نەخشەڕێگای خێزانی موسوڵمانمان بۆ دەکێشن و بە چەندین دیدگا و ڕەوشت و ڕەفتار و هەڵسوکەوتی جوان ئاشنای دەکەن، بەرچاوڕوونی مرۆڤ دەربارەی ئاڕاستە و ڕێڕەوی ژیانی یەکێکە لە هەرەگرنکترین خاڵەکانی دامەزراوی و بەختەوەری ژیانی خێزانداری، هەروەها گرنگیی تایبەتی هەیە لە دەستنیشانکردنی ئەو شێواز و ڕێگایانەی کە لەسەر دایک و باوکەکان پێویستە بیگرنەبەر لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیاندا.
وەرگێڕ: بەهجەت جەمیل حامد
پێداچوونەوە: بەهرە محەمەد عەلی
ساڵی دەرچوون: 2016 [1]
אני מתנצל. את זכויות הפרסום של ספר זה בוטלה על ידי הבעלים! פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,942
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!