بانگەوازێک بۆ سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووس و کەناڵ و نووسینگانەی پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە..
پاش هێوربوونەوەی بارودۆخی ناوچەکە، داواکارین لەسەرجەم ئەو ڕۆژنامەنووسانەی پێشێلکاریان بەرامبەر کراوە (رۆژانی 18 و 19 و ڕۆژانی دوایی مانگی دیسەمبەر) لەلایەن هێزە ئەمنییەکان یان خۆپیشاندەرانەوە، ناوو بەروارو شوێنی پێشێلکاریەکەیان بەدۆکیۆمێنتەوە یان بەڵگەوە بنێرن بۆ لقی سلێمانی بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی وبەدواداچوون وتۆمارکردنیان لەناو دۆسیەی پێشێلکاریەکاندا..
هەروەها داوا لەو کەناڵ و نوسینگەی کەناڵانەش دەکەین کە سوتێنراون یان تاڵانکراون یان داخراون لەلایەن حکومەت وخۆپیشاندەرانەوە، بەهەمان شێوە نووسراومان بۆ بکەن و بەیانی زەرەرو زیان هاوپێچ بکەن تا وەک پێشێلکاری تۆماریان بکەین و بە دواداچوون بۆ سکاڵاو کەیسەکانیان بکەین..
ئەم کەیسانە سنووری لقەکەمان واتە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری لەگەڵ سنووری ئیدارەی ڕاپەرین دەگرێتەوە..
لە گەڵ داوای هێمنی و ئارامی بۆ دۆخەکەو
سەلامەتی بۆ سەرجەم ئەندامەکانمان
https://www.facebook.com/sulaymaniy.sandika/
#کاروان ئەنوەر#
سکرتێری لقی سلێمانی
#سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#
#02-01-2018#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,363
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!