لە ئەنجومەنی ناوەندییەوە
بۆ بەڕێزان/ هەڤاڵ کاک کۆسرەت
هەڤاڵانی لێپرسراوو ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
هەڤاڵانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بابەت/ پرسی ڕیفراندۆم
لەسەروبەندی ئەو گۆڕانکاری و پێشهاتانەی لەئارادان سەبارەت بەپرسی مافی چارەی خۆنووسین و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، ئێمە لە ئەنجومەنی ناوەندی لەکۆبوونەوەی سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمسیۆنەکان و پاش هەڵسەنگاندن و لێکەوتەو کاریگەرییەکانی:
1- ئەگەر بڕیارە ڕیفراندۆم لەکاتی خۆیدا بکرێت ئەوا لەسەرجەم ناوچەکان ئەنجامبدرێت بەکەرکووکی قودسی کوردستان و تەواوی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانیشەوە.
2- ئەگەر بڕیاری دواخستنی ڕیفراندۆم لەبەر هەر هۆکارێک لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بدرێت ئەوا کۆی پرۆسەکە بەتەواوەتی دوابخرێت، واتە لەهیچ شوێنێک ڕیفراندۆم ئەنجام نەدرێت.
3- ئەنجومەنی ناوەندی ڕەخنەی توند دەگرێ سەبارەت بە لێدوانی پێچەوانەی بەشێک لە ئۆرگان و بەرپرسەکان کە لێدوانی نابەرپرسانە لەسەر پرۆسەی ڕیفراندۆم دەدەن.
24-09-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 6,291
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!