گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای #نەینەوا# بەردەوامیی هەیە.
دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە: دوای ڕزگارکردنی لە تیرۆریستانی #داعش#، تا ئێستا کۆی گشتیی ژمارەی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوەندی شاری #موسڵ# گەیشتۆتە 253 هەزار کەس و جەختیشیکردۆتەوە لەوەی کە کاردەکەن بۆ هاوکاریکردن و ئاسانکاریی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکان بۆ ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەلایەکی تریشەوە ێەڵاح جبوری قائیمقامی ناحیەی گیارە ڕایگەیاندووە: لە ئێستا ڕەوشی ئەمنی لە تەواوی ناحیەی گیارەدا جێگیرە و ژیان تێیدا ئاساییە، هەر بۆیە لە ماوەی ڕابردوودا دەیان خێزان کە پێشتر بەهۆی پەلامارەکانی داعشەوە ئاوارەببوون گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان.
لەبارەی ئاوەدانکردنەوەی ناحیەکەشەوە، ناوبراو ئاماژەی داوە بەوەی: کە وێڕای جێگیریی ڕەوشی ئەمنی و ئاساییبوونەوەی ڕەوشەکە، بەڵام ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکان بەپێی پێویست نییە و تا ئێستا ڕێژەی ئاوەدانکردنەوە لە ناحیەی گیارە و دەوروبەری لە 5٪ ی تێنەپەراندووە.
02-08-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 7,159
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!