دواڕۆژ، هانا چۆمانی
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئاشکرایدەکات یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی نیشانداوە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ وەک هاوکاری پێشکەش بە عێڕاق بکات.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئەمڕۆ سێشەممە 7ی ئازار بڵاویکردۆتەوە ئەوە خراوەتەڕوو، یەکێتی ئەوروپا بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێتە حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستانیش لەو پارەییە سودمەند دەبێت، بۆئەوەی سەقامگیریی لەناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان کە پێشتر لەدەستی داعش بوون بێتە ئاراوە و جارێکی تر ژیان تیایدا دروستبێتەوە.
هێما بۆ ئەوەشکراوە، بەشێکی پارەکە بۆ هاوکاری ئەو هاوڵاتیی و خێزانانەییە کە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش ڕزگاریان بووە و، پێشتر داعش ئازاری دەروونی یان جەستەیی داون.
لە ڕاگەیاندراوەکدا ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)، هاوکارییە داراییەکەی یەکێتی ئەوروپا لەرێگەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی خێرا (FFIS)وە خەرجدەکرێت و دەدرێت بە عێراق، بەئامانجی کۆمەککردنی کاری دەستپێشخەری لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان، لەچوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکان.
07-03-2017
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,927
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!