بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی سمایل ئاغای ئێلخانیزادە
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وەزیری ڕێگەوبان لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سمایل ئاغای ئێلخانیزادە – مان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی سمایل ئاغا بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە گشت لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
23-05-2016
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,846
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!