بەداخەوە بەهۆی پەرەسەندنی شەڕ و توندوتیژییەکانی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا، نائارامی و شەڕ ناوچەکانی جزیرێ و سلۆپی و چەند شار و شارۆچکەیەکی تری گرتووەتەوە. ئەو ڕووداوانە جێی نیگەرانی و دڵتەنگیمانن. بەداخەوە ئەوەی کە ئێمە ترسمان لێی هەبوو کە شەڕ دەستپێبکاتەوە وا ڕوو دەدات. ئێمە لە سەرەتاوە ڕامانگەیاندووە کە شەڕ تەنیا دەبێتە هۆی خوێنڕژان و کارەساتی لێ دەکەوێتەوە و قوربانییەکان زیاتر دەبن و ترسی گەورە ئەوەیە ئەم شەڕە بەرەو ئەوە بچێت لەسەر پێناسە کوشت و کوشتار ڕوو بدات کە ئەمە دەبێتە کارەساتێکی گەورە.
زۆر خەمبارین بۆ ئەو خوێنەی ڕژاوە و هاوخەمیی خۆمان بە کەسوکاری قوربانییەکان ڕادەگەیەنین. هیوادارین هەموو لایەنەکان قووڵتر بیر بکەنەوە و هەرچی زووتر بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکاتەوە.
درێژەکێشانی شەڕ دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و جگە لە زیاتر کردنی ژمارەی قوربانییەکان و کاولکاری، هیچ چارەسەرێکی پێ نییە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
11-09-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 9,531
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!