بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا 1260 منداڵ لە دایکبوونه و لە هەمانکاتدا 22 حاڵەتی دوانەش بوونیان هەیە.
دکتۆر سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک، لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا 1260 منداڵ لە دایکبوون و 22 منداڵی دوانەش لە دایکبوون".
وتیشی: "له و 1260 منداڵەی کە لە دایکبوون 625 کەسیان کوڕن، هەروەها 629 کەسی تریشیان کچن، هەر به و پێیەش هەموو ڕۆژێک 42 منداڵ لە کەرکووک لە دایکبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمانکاتدا لە کۆی سەرجەم پرۆسەکەدا 380 منداڵیان لە ڕێگەی نەشتەرگەییەوە لە دایکبوون.
- 08-09-2015
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 11,081
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!