ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: عەبدوڵڵا جەودەت
ناوی باوک: عومەر وەسفی بەگ
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #09-09-1869#
شوێنی لەدایکبوون: شارەدێێ عەبگیری-مەلەدی سەربە شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: #29-11-1932#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری ئەستەمبووڵ
$ژیاننامە$
عەبدوڵڵا جەوەدەتی داسکووزایی لە ڕێکەوتی 09-09-1869 لە عەرەبگیر مەلەدی سەربە شاری ئامەدی #باکووری کوردستان# لەدایکبووە. بووە کە سەربە بنەماڵەی کوردی ئەمیر ئۆلاری بووە. لە ڕێکەوتی 29-11-1932 لە #ئەستەمبوڵ#ی تورکیا کۆچی دوایی کردووە.
جەودەت، پزیشک، ڕۆشنبیر، هەڵبەستووان و سیاسەتمەدارێکی کورد بوو، ماوەیەک تێکەڵی ڕێزەکانی گەنجانی تورک (جۆنتوورکەکان) بوو و بە درێژایی تەمەنی پەشیمانی خۆی دەربڕیوە. ئەندامی گەلەک کۆمەڵە، ڕێکخراو و کۆمیتەی ئەوسەردەمی کوردان بووە. یەکێکە بوو لە خەباتکارانی سەرەکی جەمیەتا تەعاوون و تەرەقیا کورد (کۆمەڵەی یەکبوون و پێشکەوتنی کورد) ، جەمیەتا تەعالیا کورد (کۆمەڵەی تەعالی کورد) ، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد، هێڤی و گەڵەک کۆمەڵەی تر.
مرۆڤێکی زانا بوو و زۆر تێکەڵی فەلسەفە بووە. لە دژی بەکارهێنانی ئایین بۆ بەرژەوەندییەکان دا دەرکەوتووە، ویستوویەتی لە زۆر بواری تێکەڵی ئیسلام و جڤاک دا ڕیفۆڕم ئەنجام بدرێ هەر بۆیەش لە لایەن لایەنگرانی بەرەی تورکیا و توورکپەروەرانەوە بە تووندی ڕەخنەی لێ گیرا و ناوی بێدینی و دوژمنی خوای لەناو خەڵکدا بەسەردا سەپێنرا.
شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و بیرمەندێکی دەوڵەتی عوسمانی بووە. لەگەڵ تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی لە حەزات (ئۆزات) و ئاراپاگیر، لە ماوەی ساڵانی 1882-1885دا لە قوتابخانەی ناوەندی سەربازی لە شاری موعەمەر ئەلعەزیز (ئێلازیکی ئەمڕۆ) خوێندوویەتی ودوای تەواوکردنی قوتابخانەی ناوەندی کۆلیژی سەربازی بووە لە ساڵی 1885-1888 هەروەها لە کۆلێژی پزیشکی سەربازی شاهان لە ساڵی 1888-1894 خوێندوویەتی، کە هەردووکیان لە ئەستەنبۆڵن. لە لایەن مامیەوە پەروەردەکراوە کە ئیمام بووە لە مزگەوتێکی ناوچەکە، و باوکی عومەر وەسفی ئەفەندی لە بیرۆکراتییەکانی مەدەنی چینی مامناوەند بووە و لە سوپادا خزمەتی کردووە. عەبدوڵڵا جەودەت لە خێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە و لە ماڵەوە خوێندنی بابەتی ئایینی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی خوێندووە .
بە هۆی گرنگی و پێگەی زانستی، وەرگیراوەکانی ژیانی لە زۆرێک لە فەرهەنگ و ئینسکلۆپیدیا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت فەرهەنگی زانستە کۆمەڵایەتییە ئەمریکایییەکان، فەرهەنگی شارستانییەتی ئیسلامی (ئینسیکلۆپیدیای ئیسلام)، فەرهەنگی بەڕیتانی، فەرهەنگی شارستانییەتی ڕووسی، فەرهەنگی مستەفا کەمال لە تورکیا، و فەرهەنگی ئێرانی بۆ زانستە مرۆیییەکان (ئێرانیکا) ژیان و چالاکییە سیاسى و ڕۆشنبیرییەکانى خراوەتەڕوو.
عەبدوڵڵا جەودەت 46 پەرتووکی نووسیوە و نزیکەی 30 پەرتووکی لەسەر سیاسەت، فەلسەفە، ئەدەب، مێژوو، دەروونناسی و پزیشکی وەرگێڕاوە.
عەبدوڵڵا جەودەت 46 پەرتووکی نووسیوە و نزیکەی 30 پەرتووکی لەسەر سیاسەت، فەلسەفە، ئەدەب، مێژوو، دەروونناسی و پزیشکی وەرگێڕاوە. لە گۆڤارەکانی و لە ڕۆژنامەکاندا بە ناوی خوازراو جۆراوجۆرەوە نووسیویەتی.
=KTML_Bold=نازناوەکانی عەبدوڵڵا جەودەت=KTML_End=
کوردی
تورکی -کوردی
مامۆستا ل.لەتیفی
تورکی خەربووتی
ابن عومەر جەودەت
موسڵمانێکی ئازاد لە بیر کردنەوە[10]
بە وتەی دکتۆر شوکری هانلیئۆغڵو، ژمارەی بەرهەمە مافی چاپ کراوەکانی عەبدوڵڵا جەودەت کە چەندین پەرتووکی وەرگێڕدراو و مافی چاپکراوی چاپ کردووە، گەیشتووەتە چل و شەش نووسەر و ژمارەی وەرگێڕانەکانیش دەگاتە سی پەرتووک ، هەندێک لە بەرهەمە گرنگەکانی، جگە لەوانەی تایبەتن بە پزیشکی
=KTML_Bold=هۆنراوەکانی=KTML_End=
1-Hiç (1890)
2-Tuluat (1891)
3-Ramazan Bahçesi (1891)
4-Türbe-i Masumiyet (1891)
5-Masumiyet (1893)
6-Kahriyat (Cenevre 1897)
7-Karlıdağdan Ses (1931)
8-Düşünen Musiki (1932)
[1][2]