باکووری کوردستان
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە کوژرانی دوو سەربازی تورکی لە
بەدلیسبەدلیس ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە لە
مێردینمێردین زەبری قورس لە سوپای تورک دراوە.
[4]
باشووری کوردستان
- ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە بۆ دوورخستنەوەی
نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم پارێزگاری شارەکە.
[1]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، لە ئاهەنگی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە
سۆرانسۆران ڕایگەیاند، تادوو سێ ڕۆژی دیکە چاوەڕێ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو بەدیلەی چاوەڕێی دەکەن، بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم پێشکەشیان بکرێت.
[3]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان
ڕابون مەعروفڕابون مەعروف لە ئەندامێتی فراکسیۆنەکەی دوردەخاتەوە.
[1]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامنەدانی
ڕیفراندۆمڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.
[2]
- جەبار لعێبی، وەزیری
نەوتنەوتی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی وزە لە ئیمارات، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC ARABIA) ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت دانوستان دەستپێبکەن.
[2]
- ڕابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، سەبارەت بەبڕیاری دورخستنەوەی لە
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان، دەڵێت، گەلەکۆمەکێی لێکراوە، و نەی ویستووە گۆڕان جێبهێڵێت.
[3]
- نۆ حیزبی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک و حەشدی شەعبیی تورکمانی و حکومەتی عێراقی کرد بارەگای حزبە تورکمانییەکان لە شارەکە بپارێزن.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە میحوەری ئەبو فاس لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرەدا سێ کیلۆمەتر لە سنوری دێرەزۆر پێشڕەوییان کرد.
[4]