- بەهۆی ژەهراویبوونی خۆراکەوە سەدان کەس لە کامپی حەسەن شام لە #هەولێر# ژەهراویبوون و پۆلیسی هەولێریش چەندین کەسی دەستگیرکرد کە بەشدارییان لە ئامادەکردنی خۆراکی کامپەکەدا کردووە.
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی، پارتی ڕازی بوو بە گەڕانەوەی سەرۆکی پەڕڵەمان و #بزووتنەوەی گۆڕان#. بەڵام گۆڕان ڕاتیکردەوە.[1]
- ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور ڕەتدەکاتەوە بەهۆی ئەوەی ٪90 ئەو کارمەندانە خەڵکی کەرکووک نین و عەرەبی هاوردەن.[2]
- #جەمیل بایک# هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (#کەجەکە#) ڕایگەیاند، #ڕیفراندۆم# مافێکی دیموکراتییه و نابێت هیچ کەسێک لەبەرانبەر ئه و مافەدا دژایەتی بکات، بەڵام دەبوایە بە پشتیوانی فراوانتر هەرێمی کوردستان بچوایەتە ڕیفراندۆمەوە.
- ئەمڕۆ شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە.[3]
- #محەمەد عەلی ئەسڵان#، پەرلەمانتاری شاری ئێلیحی پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، لە فڕۆکەخانەی ئێلیح دەستگیرکرا.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
כרונולוגיה של אירועים
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 28,719
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!