$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامیاران لەلایەن لقی 27ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە.[3]
- سێ لاوی کورد بە ناوەکانی یەحیا سەید مورادی تەمەن 19 ساڵ، ئارش دارابی تەمەن 18 ساڵ و ئەفشین سەید مورادی تەمەن 20، خەڵکی گوندی دارابی بەخشی ڕێژاوی شاری داڵاهۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.[4]
$باشووری کوردستان$
- کۆچی دوایی نووسەر و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران #جەلیل گادانی# بەهۆی فایرۆسی #کۆرۆنا#وە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شوێنێکی تایبەتی دروستکردنی وایەر و کێبڵی کارەبایان لە #قامیشلۆ# بۆردومانکرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
כרונולוגיה של אירועים
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל

כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 13,317
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!