$باکووری کوردستان$
- معسووم پامای گیراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانی خارپێتێ لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و شەهیدبوو. ئەمڕۆ تەرمی پامای لە جەزیر-ی شڕناخ لەناو گەمارۆی هێزەئەمنییەکانی تورکیادا بەخاک سپێردرا.[2]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا، کاتژمێر 16:00 بەکاتی باشووری کوردستان گوندی شەرانشێ-ی ناوچەی هەفتەێن-ی تۆپباران کرد. لەئەنجامی ئەوتۆپبارانەدا زیان وزەرەربەر خانووی هاووڵاتیان کەوتووە.[2]
- بەڕێوەبەری #بەنداوی دوکان# ڕوونکردنەوە لەبارەی ئه و دەنگە دەدات کە لەنزیک بەنداوی دوکانەوە هەستی پێکراوە و سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشووانی قەزاکەش دڵنیادەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە و دەنگە بیستراوەکەش دەرئەنجامی چوونە دەرەوەی هەواو ئاوە لە بێل ماوس-ەوە.[3]
- لە شاری #سلێمانی# کەمپەینێک بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی زیانلێکەوتووی #لوڕستان# ڕاگەیەندرا و جەبار یاوەر-یش ڕایگەیاند.[4]
- بەرپرسێکی باڵای پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت: بەنداوی #موسڵ# هیچ مەترسی لەسەر نییە، بەڵام هۆشداری دەدات لە بەردانەوەی ئاوی زیادەی بەنداوەکە، کە دەبێت هاووڵاتیان ئاگاداربن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 5,255
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!