$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئێران، شێرزاد حاجی زادە، فەرماندەی سوپای سەر سنووری ئێران لە شاری #ماکۆ#ی سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕایگەیاندووە، کە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا 211 کۆڵبەر و کاسبکاریان لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ دەستگیرکردووە، کە زۆربەیان ناسنامەی ئێرانییان نەبووە و بیانی بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، تورکیا و ئێران و عێراق بڕیارێکی هاوبەش دەربارەی ڕاگرتنی #نەوت#ی هەرێم دەدەن و دەشڵێت، کورد شەرعیەتی نیە لە #کەرکووک#.[1]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، لەگەڵ پێشڕەوی هێزە سەربازییەکانی عێراق بەره و سەنتەری شارۆچکەی #حەویجە#، بە دەیان چەکداری #داعش# خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە و خەڵکانی بیانیشیان تێدایە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شاندێکی کۆردیناسیۆنی سێ کانتۆنی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرۆکایەتیی #عەبدولکەریم ساروخان#، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی کانتۆنی جزیرە بەمەبەستی بەشداربوون لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی مام جەلال گەیشتنە #سێمێلکا#.[2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 15,355
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!