مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی
باکووری کوردستان
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لە گۆڤەندی سەربە
شەمزینانشەمزینانی
جولەمێرگجولەمێرگ دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی تورک کوژران.
[4]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگای نێوان شاری وان بۆ میسک داخرا.
[4]
- موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان-
پەکەکەپەکەکە، دەڵێت، کە هێزەکانمان لە
کەرکوککەرکوک ڕۆژێک پاش هەموو هێزەکانی دیکەی باشور کشانەوە، تەنانەت ئاگاداریشیان نەکردینەوە بۆ پاشەکشە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە پارێزگای
کرماشانکرماشان رایگەیاند، خوێندنگە و زانکۆکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی چڕبوونی خۆڵبارین ئەمڕۆ پشوویان دەبێت.
[2]
- بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئێران شاڵاوێکی دیکەی ڕەوانەکردنی هێز بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردووە و ئەو هێز و کەرەستانە بەتایبەتی لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات - باشورو رۆژهەڵات - باکوری کوردستان جێگردەکرێن.
[4]
باشووری کوردستان
- مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، کەلار و کۆیە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ داواکردنی موچەی مامۆستایان.
[1]
- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ عەبادی قسەیان لەسەر ئەوە کردووە دوای شەڕی
داعشداعش دەبێ بوونی
پەکەکەپەکەکە لە عێراق یەکلایی بکرێتەوە.
[2]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، هەموو ئه و سنوورانەی لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقی فیدراڵدان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەتەنیا بەڕێوەدەبرێن و لە هیچیاندا ئیدارەی هاوبەش نابێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
[3]
- سەرۆکی
یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، لەم قۆناخەدا لەگەڵ خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندندا نین. دەشڵێت داوایان لە حکومەت کردووە بەزوویی مووچەی مامۆستایان دابەشبکات.
[2]
- ژمارەیەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیەکێتی نیشتمانی کوردستان و کەسوکاری شەهیدان لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە و خۆپیشاندانیکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای کۆنگرەی یەکێتی دەکەن.
[3]
- فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچە و چیای سەر بە شارۆچەی
سیدەکانسیدەکانیان لە شارۆچکەی
سۆرانسۆران بۆردومان کرد.
[1]
- چوار هاوڵاتی کورد کە ماوەی زیاتر لە 15 ڕۆژە لەلای هێزە عێراقییەکان بەدیلگیرابوون، ئازادکران.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- سەدان هاوڵاتی باکوری سوریا و هەزاران هاوڵاتی خەڵکی
کۆبانێکۆبانێ لە ناوەندی شاری کۆبوونەوە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی کۆبانێیان دەستپێکرد، ئەوە سێیەم ساڵە کە ئەو ڕۆژە لە کۆبانێ ئاهەنگ دەگێڕدرێت.
[4]
- لە کانتۆنی شەهبا، ڕێپێوانێک ئەنجام درا بە مەبەستی پشتیگیریی ئۆجالان و وەرگرتنی زانیاریی ڕاست سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ئۆجالان، لە خۆپیشاندانەکەدا گەنجێک هەوڵیدا خۆی بسووتێنێت، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانی دیکەوە ڕێگری لێکرا و و ئەو ئاگرەی لە جەستەی بەردابوو کوژێندرایەوە.
[4] ⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 כרונולוגיה של אירועים