🏠|📧|אודות!|הספרייה|📅
🏠 בית|📧 ליצור קשר עם|💡 אודות!
|
📅 30-05 היום בהיסטוריה
📅כרונולוגיה של אירועים
📅 ימים
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 עוד ...
📅30 May
📝 מסמכי מפלגות כורדיות
📊 סטטיסטיקה וסקרים
✌️ חללי
💚 חללי (Al-Anfal)
☪ הקורבן של ISIS
😞 קורבן של מלחמת אזרחים
👩 קורבן אלימות
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 תרומותעזור לנו לבנות Kurdipedia טוב יותר. גם תרומות קטנות יכולות לעשות את הבדל.
אנו זקוקים לתרומה שלך להשגת טכנולוגיה מעודכנת ומהירה יותר לשירותים שלנו, כדי לבסס ולקדם את ארגון Kurdipedia והעסקת צוות מסור כדי להגדיל ולשפר את התוכן, עיצוב ותפעול יומי של אתר האינטרנט שלנו.
|📕 הספרייההספרייה הגדולה ביותר הכורדית הדיגיטלית - (10,955) הספרים||
🏰 (Amadiya) הידמע
לע הקלחב היונבו היכרות לובגל ךומס ,תיקאריעה ןאתסידרוכ ןופצב תנכוש הידמע
דרומב היונבה תיתחתה ריעהו אתליא אתואש הנוילעה ריעה איהו המוח תפקומו רה
הנוכמה ,ידוהי עבור היה הנותחתה ריעב םגו הנוילעה ריעב םג .אתיתכ אתואש רהה
.יהו'ג תלחמ והוניכ םידרוכהש יפכ וא יאזוה תלחמ ,םידוהיה יפב
הידבוע איבנה תרובק ודילו רפוסה ארזע םש לע דחאה :תסנכ-יתב ינש ויה הידמעב
לע ארקנו ףסוי ןזח ידי-לע הנבנ ינשה תסנכה-תיב .לצומב רובק תרחא תרוסמ יפלש
1250 תנשב הארנה לככ הנבנ הז תסנכ-תיב .איבנה לאקזחי אוה - לאקזחי דייס םש
ת
🏰 הפרוא
םהרבא לש ותדלומ ריע ,םידשכ-רוא איה תרוסמה יפלש תיכרותה ןאתסידרוכב ריע
םירבוס םימלסומה .ונימי לש דאדגבל םורדמ תאצמנ םידשכ-רוא םירקוחה יפל .וניבא
די-לע םידמועש שישה ידומע ינש תא םינכמו דורמינ לש ותכלממ ריע איה הפרוא יכ
.דורמינ אסכ רמולכ ,דורמינ שרע קיתעה רצבמה
תחא הכירב .וניבא םהרבא שע ,םיהרביא תאכריב :םימ תוכירב 2 םויכ ןנשי הפרואב
גד דצש ימש םינימאמ םהו םתוא גודלמ םיענמנ םימלסומהש ,םילודג םיגד תצרוש
אוהש ליל'ח םיהרבא תיב אצמנ וז הכירבל תינופצ .ותנש תא איצוי אל וז הכירבב
הכירבה .וניבא םהרבא
🏰 היאזיר-הימרוא
.תינאריאה ןא'גיברזאב ריע
תורבק תיבו،ןורמוש ילוג יאצאצמ םה הידוהיש،הקיתע תידוהי הליהק התייה הימרואב
.הנש 500 ןב
ריעה הנושארה םלועה תמחלמב.תוערפו תופידרמ הלבס תידוהיה הליהקה טיה האמב
.תוירזכאב וחצרנ םיברו םידוהיב תוערפ וכרענ 1918 תנשבו םיסורה ידיל הלפנ
זאמש תדחוימ הנוכשב םתוא הנכיש תימוקמה הליהקהו דאדגבל וטלמנ םיבר םידוהי
.ןיר'גהמ תלחמ - םירגהמה תנוכש םשב העדונ איה
.תועימק תביתכמ וסנרפתה םימכח ידימלתו רחסמב וקסע םבור הימרוא ידוהי
،אפורה השמ אוה לודגה השמ אלומ שע ארקנ םהבש לודגהו תסנכ-יתב 4
🏰 (Arbil) ליברא
.תיקאריעה ןאתסידרוכב ריע
.ודהיתהו ורייגתה היכלמש ביידח תכלממ תריב התיהו הקיתע ריע איה ליברא
בר היהש לאירבג הנוי םכחה ליבראב יח טיה האמה תישארבו חיה האמה ףוסב
וירחא ריאשה.תסנכ-תיב 1793 תנשב הב הנב ונב םע דחיבו ירוביצ ןקסעו הליהקה
،תואופרו תולוגס،הטיחש יניינעב תוש :ללוכש סומלוק יצחב בותכ סרטנוק די-בתכב
תוערואמ،תוריטפו תודיל יכיראת،תורטש יחסונ،תומולח ןורתפ،תולזמו תולרוג
ידימ ריעה תא ונק ליברא ידוהי ותודע יפל.וימיב ועריאש םיירוטסיהו םייתחפשמ
הנושארה םעפב.תבשה םויב הב לטלטל ולכויו ריעב הקזח םה
📊 מאמרים 373,921 | תמונות 58,922 | ספרים 10,955 | קבצים הקשורים 42,231 | 📼 Video 167 | 🗄 מקורות 14,540 |
תוצאה: Found 5, page 1 of 1 Items per page:
סדר מיון














ℹ️
🔄 לרענן
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی مەرگەساتی (1)ی شوباتی خوێناویدا | 🏷️ קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی مەرگەساتی (1)ی شوباتی خوێناویدا


پازدە ساڵ بەسەر مەرگەساتی 1ی شوبات تێپەر دەبێت و لە رۆژێکی وەکو ئەمرۆدا لە 1/شوبات/2004 لە کاتێکدا جەماوەری گەلی کوردستان گەردن ئازای جەژندا بوون، دوژمنانی رووناکی و مرۆڤایەتی و خۆش گوزەرانی بێگوێدانە پیرۆزی ئەم رۆژە، دەستی رەشی تیرۆریان گەیاندنە هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێرهەولێر لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا کە تەنها چەند چرکەیەکیان نێوان بوو مەرگیان کردە دیاری جەژن و لە یەک ساتدا زیاتر لە 100 لە رۆڵەی گەلەکەمان لە سەرکرد و کادیر و ئەندامی ئەو دوو حزبەیان کردە قوربانی و سەدانی ترش بریندار بوون.
لە کاتێکدا ئێمە یادی ئەو مەرگەساتە دەکینەوە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مەڵبەندی سێی هەولێری یەکیتی نیشتمانی کوردستان و لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان هەردەم خۆمان بە قەرزاری خوێنی شەهیدان دەزانین و سەری رێز لە ئاست گەورەیی ئەو شەهیدانە و شەهیدانی بەرگری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین.
جەماوەری تێکوشەری کوردستان لە کاتێکدا تاریکی ئاڵارەشەکانی داعشداعش لە کوردستان بە بەرگری و گیانفدایی پێشمەرگە و خوێنی ئاڵی زیاتر لە1800 رۆڵەی گەڵەکەمان لە پێشمەرگە قارەمانەکان تێکشکا، بەلام ئەو بیر و هزرە ژەهراویەی لەدوای خۆیاندا بەجێیان هێشتووە تاکو ماوەیەکی دور کاریگەری دەبێت و بەرۆکمان بەرنادات بۆیە کارکردن بۆ کۆتایی هێنا بە بیری تیرۆرستی دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان وتاک بەتاکی ئەم کۆمەڵگایە و کاری دەستەجەمعی بۆ بکەن و سەرچاوەکانی ئەو هزرە تیرۆرستیە وشک بکەن
لەو قوناغە هەستیارەدا کە گەلەکەمان پێدای تێپەر دەبێت، هەرێمەکەمان روبەرووی کۆمەڵێ تەحەدی بۆتەوە کە پێویست دەکات وەکو ئەمەکێک بۆ خوێنی شەهیدان، هەموولایەک بە گیانی هەست کردن بە لێپرسراویەتی مێژوی سەرشانیان رۆڵ ببینن و بە روحی پێشمەرگایەتی قۆڵی لێ هەڵماڵن و بە تەبایی و یەکریزی و یەک وتاری هەموولایەک ناو ماڵی کورد توکمە تر بکەنەوە و کێشە سیاسیەکان چارەسەر بکەن,بەخوراکری کەلەکەمان قەیرانە داراییە تارادەیەک بەرەو جارەسەر دەروا با زیاتر پشتیوانی حکومەت بین لە جێبەجی کردنی ئەو نەخشە و بەرنامەی چاکسازی.
دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی کوردستان هەرجەندە تاکو ئیستا حکومەت پێک نەهاتووە بەلام هەوڵ و دیدارەکان دریژەیان هەیە و ئومید دەکەین هەموولایەک بەگیانی لیپرسراویەتی سەرشانیان وبەلەبەرچاو گرتنی خوێنی شەهیدان ناکوکیەکان وەلا بنێنن و پەلە بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان تاکو بتوان بە هەمولایەک کوردستان لەو گرفتانەی هەیە لە روی دارایی و سیاسی و یاسایی تێپەرێنین و خزمەتی زیات ربە گەلەکەمان بکەێنین.
هەر لەو کاتەدا کە پێشمەرگە بە شاهیدی هەموو دونیا رۆڵی بوێر و نەبەردی لە کۆتایی هێنانی مەترسی داعش بینی و لە جیاتی هەموو دونیا ئەفسانەی داعشی تێک شکاند و بە خوێنی شەهیدانی تۆمارێک لە سەورەری بەدەست هێنا و روبەرووی سەختی ژیان، خەڵکی و کەلی کوردستانی ومرۆڤایەتی پاراست و بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەری بێوێنەی ئەو تاقمە توندرەوە تیرۆرستیەی کرد، بۆیە وەکو پابەندیکی ئەخلاقی لەسەر وڵاتان پیوێستە هاوکاری هەرێمی کوردستان بن بۆ دەرباز بوون لە هەموو ئەوقەیرانانەی کە بە نارەوا بەهۆی دەرهاویشتەی ئەم شەرە نەویستراوەی کە بە سەر کەلەکەمان سەپێندرا.
لەکاتێکدا برینی کردەوە تیرۆرستیەکان و کۆمەلکوژی خێلی حەمەو وچەندان تاوانی تیرۆرستی تر قەتماغەی گرتبوو و تاوانی یەکی شوباتیان ئەنجام دا، پێمان وایە کە تێرۆر دوژمنی هەموو بەها مرۆڤایەتی و ئارامی و ئاشتیە و پێکەوە یانە لە دونیادا بویە پێویستە هاوپەیمانان و هەموو نێوەندە (نێو دەوڵەتییەکان) هەموو توانایەکیان بۆ لێدانی ئەو تاقمە بەکار بێنن و فکر و ئایدولوجییاکەی و سەرجاوە داراییان وشک بکەن، تاکو نەتوانێ چیتر مەترسی لەسەر ئاشتی و مرۆڤایەتی نێو دەوڵەتی دروست بکات.
لەگەڵ ئەوەی کوردستان بە قوناغێکی سەخت و چارەنووسازدا تێپەر دەبێت وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوان هەموو توانایەکمان بۆ پێشکەش کردنی خزمەت بە کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانمان و سوک کردنی باری سەختی ژیان و دەستەبەر کردنی سەرجەم مافەکانیان لەکاردا دەبین، هەوڵمان خستۆتە کار بۆ ئەوەی ماددەی 132 دەستۆر جێبەجێ بکرێت و هاوکاری و سەرپەرشتی کردنی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیاسی سیاسی لە بوودجەی سیادی عێراق جێگەی بکرێتەوە بەو هیوایەی بتوانین بە تەواوەتی بژێوی تەواوی کەس و کاری شەهیدان ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی باشتر بکەین، دڵنیای هەموولایەک دەکەینەوە کە گوزەرانی خانەوادەی شەهیدانمان بە ئەولویتی کارەکانمان دادەنێین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی چیتر خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان بەدەست دواکەوتن و کەمی و نەبوونی مووچە گرفتار نەبن.
نەمری بۆ شەهیدانی یەکی شوبات و شەهیدانی بەرگری و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بەرەو داهاتوێکی پرشگندار بۆ گەلەکەمان.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
01-02-201901-02-2019
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 01-02-2019
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ♖ Erbil
♕ Ministries of KRG:

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (هاوڕێ باخەوان) על Jan 31 2019 9:29PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (زریان سەرچناری) ב- Jan 31 2019 10:19PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (زریان سەرچناری) על: Jan 31 2019 10:19PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 742

✍️ עדכון פריט זה!
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע

بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی مەرگەساتی (1)ی شوباتی خوێناویدا

📚 קבצים הקשורים: 0
🖇 פריטים המקושרים: 2
🏢
1.👁️وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️01-02-2019
📂[ עוד...]
📝 بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا | 🏷️ קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا


کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال.
32 ساڵ لەمەوبەر لە چوارچێوەی سیاسەتی لەناوبردن و سڕینەوەی گەلی کوردستان رژێمی لەناوچووی بەعس بە هەشت قوناغ تاوانی ئەنفالی ئەنجامدا.
شاڵاوەکانی ئەنفال زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی باشووری گرتەوە و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە 4 هەزار و 500 گوند و شارۆچکە وێرانکران و سەروەت و سامانیان تاڵانکرا و 182 هەزار هاووڵاتی سفیل و بێتاوانی کوردستان راپێچی مەرگی بەکۆمەڵ کران و لە بیابانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کران، کە تا ئێستا گۆڕی زۆرینەیان وونە.
رژێمی بەعسی رەفتار فاشیست پیلانی دانابوو دوابەدوای وێرانکردنی گوندەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکە و کۆکردنەوەی هاووڵاتیان لە شارەکاندا، دوا گورزی خۆی بوەشێنێت و کۆتایی بە گەلی کورد لە کوردستانی باشوور و شۆڕشەکەی بهێنێت، بەڵام خۆڕاگری خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە ئەو خەونەی دوژمنانیان لەگۆڕنا و لەدوای 3 ساڵ لە تاوانەکانی ئەنفال لە ساڵی 1991 خەڵکی کوردستان راپەڕی و بۆ هەمیشە رژێمی بەعسیان لەسەر خاکی کوردستان وەدەرنا.
پاش روخانی دەسەڵاتی ديکتاتۆری بەعس
لە عێراق لە ساڵی 2003 ەوە هەوڵەکان بۆ سۆراغکردن و دۆزینە گۆڕی قوربانیانی ئەنفال بەردەوام بووە و لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتمان لە چەند قۆناغێکدا دوای دۆزینەوە و هەڵدانەوەی 60 گۆڕی ئەنفالەکان روفاتی 3 هەزار و 737 شەهیدی گەڕاندووەتەوە بۆ کوردستان، لەئێستاشدا 3 گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراونەتەوە و و لە هەڵدانەوەی گۆڕێکیاندا روفاتی 171 شەهید لە پزیشکی دادی بەغدا پشتڕاست کراونەتەوە و دوای تەواوکردنی رێوشوێنە پزیشکییەکان وەزارەتمان ئامادەکاری پێویستی کرد بۆ هێنانەوەی روفاتەکانی ئه و گۆڕە بەکۆمەڵە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا نەتوانرا ئەم پرۆسەیە لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە روفاتەکان بەپێی رێوشوێنی تایبەت و رێکارە یاسایانەکان دەگەڕێندرێنەوە و بەخاکی کوردستان دەسپێردرێن.
لە یادی 32 ساڵەی ئەنفالدا جەخت دەکەینەوە، شاڵاوەکانی ئەنفال بە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتیەکان و لە چوارچێوەی ئه و بەڵگەنامانەی کە دوای رژێمی لەناوچوو بەردەست کەوتوون، تاوانی جینوسایدە و بە ئامانجی کۆمە ڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردستان ئەنجامدراون، هەروەک چۆن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە بڕیارەکەیدا بە تاوانی جینوساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساندوویێتی.
بۆیە داواکارین کۆمەڵگای نێودەولەتی لە سەر بنەمای ئه و بەڵگەنامانە و بڕیاری دادگا ئەم کەیسە لەسەر ئاستی جیهان بە جینۆساید بناسێنن و وەک کەیسێکی نێودەوڵەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
هەروەها داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، پشت بەست بە بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و دەقی ماددەی (132)ی دەستوری عێراق و بریاری ژمارە (26)ی ساڵی 2018 ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق قەرەبووی شایستەی قوربانیانی ئەنفال بکاتەوە و چیدی ئەم پرسە پشتگوێ نەخات.
هەر لەم یادەدا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال دڵنیا دەکەینەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون بە هەموو توانایێکەوە بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دۆزینەوەی روفاتی ئەنفالەکان و گەڕاندەنەوەیان بۆ کوردستان.
هەرچەندە ئەمساڵ لەبەر رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرا یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفال بکرێتەوە، بەڵام کار و هەوڵەکان بەشێوازی دیکە بەردەوامن بۆ زیندوو راگرتنی یادی شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و بەنێودەوڵەتیکردنی تاوانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و جینوسایدی بارزانییەکان و کوردانی فەیلی و ئێزیدیەکان تا لە سەردەمی ئێستادا تاوانی هاوشێوە دوبارە نەبێتەوە.
نەمری بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاریان
خودای گەورە کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بکات
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
13-04-202013-04-2020
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 13-04-2020
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ♖ Erbil
♕ Ministries of KRG:

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (بەناز جۆڵا) על Apr 13 2020 11:18PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Apr 13 2020 11:20PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Apr 13 2020 11:20PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 83

✍️ עדכון פריט זה!
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע

بەیاننامەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 32 ساڵەی شاڵاوەکانی ئەنفالدا

📚 קבצים הקשורים: 0
🖇 פריטים המקושרים: 2
🏢
1.👁️وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️13-04-2020
📂[ עוד...]
📝 لەرۆژی جیهانی کۆمەڵکوژیدا وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە | 🏷️ קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

لەرۆژی جیهانی کۆمەڵکوژیدا وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە


پشت بەستوو بە رێکەوتی رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی ساڵی 1948، نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2015 رۆژی 9/کانوونی یەکەمی، هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی جینوساید دیاری کرد.
ئەگەر سەرنجێک بدەینە ماددەی دووەمی ئەو رێکەوتننامەیە، پێناسەیەکی روونی کۆمەڵکوژی کردوە و بنەماکانی دەست نیشان کردوە، هەر لەم ماددەیەدا ئەم کردارانەی خوارەوەی وەکو جینوساید دیاری کردوە:
• کوشتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی کۆمەڵێک.
• پێگەیاندنی زیانی جەستەیی و رۆحی مەترسیدار بە ئەندامانی کۆمەڵێک.
• پابەند کردنی کۆمەڵێک بە ئەنقەست بۆ کۆزەرانێک کە مەبەست لێی لەناوبردنی دارایی تێکرا یان بەشێکی بێت.
• گرتنە بەری رێو شوێنێک لە دژی کۆمەڵێک بەمەبەستی رێگە گرتن لە وەچە نانەوە
• گواستنەوەی منداڵان لە کومەڵەیەک بۆ کۆمەڵەیەکی تر.
رێکەتنەوەکە ئەنجام دانی کۆمەڵ کوژی لە سەردەمی ئاشتی و شەردا بە جینۆساید ناو بردوە.
ئەگەر ئاورێک لەو کۆمەڵکوژیانە بدەینەوە کە رژێمی لەناوچووی بەعس و دواتریش تاقمی تێرۆرستی داعشداعش دژی گەلی کوردستان کردویانە، سەرجەم بنەماکانی جینوسایدی لەخۆ گرتووە هەر لە ونکردن و بێسەروشوێن کردنی 182 هەزار ئەنفال و 8000 بارزانی و 5000 قوربانی کیمیابارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و لێساندنەوەی ناسنامە و قرکردن و لەناوبردنی زیاتر لە 20000 کوردی فەیلی، کە لەسەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عیراقدا لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە و دواتریش لەبن پەردەی ئیسلامدا رێکخراوی تیرۆرستی داعش چەندان کومەڵکوژی لە دژی کوردانی ئیزیدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر ئەنجامدا، دەبینین سەرجەم ئەو توخمانەی لەخۆ گرتوە کە رێکەتنامەکەی نەتەوە یەگرتووەکان دەستنیشانی کردوون,
هەر بەپێی ماددەی یەکەمی ئەو رێکەوتنە ئەو وڵاتانە پابەند کراون کە جینوسایدیان تێدا کراوە بۆ رێگەگرتن لە دووبارە نەبوونەوەی جینوساید، بەلام بەداخەوە لە دوای ئەو هەموو جینوسایدکردنەی بەسەر گەلی کوردستاندا هات دەبینین جارێکیتریش گەلی کوردستان کۆمەڵ کوژ کرا و بە هەزاران کەس بوونە قوربانی، لە گۆڕی بەکۆمەڵ جینوساید کران و لەسەر ماڵ و حالی خۆیان دەرکران و کچ وژنانی کوردانی ئیزیدی بە سەبایا بران و دەربەدەر کران.
لەکاتێَکدا ئێمە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە بەرگری کاریین لە مافی قوربانیانی جینوسایدی لە کوردستان، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی جینوسایدی گەلەکەمان دادەنەوێنین، داواکارین نەتەوە نەتەوە یەکگرتوەکان و نێوەندە نێودەولێیەکان پرسی جینوسایدی گەلی کوردستان بناسێنن و کار بکەن بۆ دوبارە نەبوونەوەی تاوانی لەم جۆرە و راپێچ کردینی تاوانباران بۆبەردەم دادگای نێو دەوڵەتی و بە سزا گەیاندنیان و هەوڵَدان بۆ پابەند کردنی ئەنجام دەران بۆ قەرەبوو کردنەوەی شایستەی قوربانیان و کەس وکاری قوربانیان، کارکردن بۆ پێکهێنانی دادگایەکی تایبەت هاوشێوەی دادگای روندا و کوشتنی رەفیق الحریری، بۆ سزادانی تاوانبارانی جینوسایدی کوردانی ئیزیدی وپێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانی تر لە عیراقدا.
هەر لەم رۆژەدا داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بۆ رێگە گرتن لە دوبارە بوونەوەی جینوساید لە عیراقدا بچێتە پاڵ ولاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی و ئیمزا لەسەر رێکەتننامەی بنەرەتی رۆما بکات.
ئێمە وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تەئکید لە خزمەتکردن و بەپێرەوە هاتنی داخوازی و پێداویستی کەس وکاری شەهیدان دەکەینەوە، بۆ دابینکردنی گوزەرانێکی شایستە کە لە ئاست ئەو قوربانیانەدا بێت کە بۆ بەدی هێنانی ئەمرۆی کوردستان داویانە، بۆیە لە کارنامەی 4 ساڵی وەزارەتمان وێرای کارکردنی بەردەواممان بۆ زیاتر خزمەت کردنی کەس وکااری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەستەبەر کردنی مافە دارایی و یاساییەکانیان، کار دەکەین بۆ بەنێو نەتەوەیی ناساندنی جینوسایدی گەڵەکەمان و بەبەڵگە کردنی ئەو تاوانانە و پاراستنی بەڵگە بەردەستەکان و کۆکردنەوەی ئەو بەڵگانەی کە پەیوەستن بەو تاوانانە و خستنە بەردەم ئەو دادگایانەی کار لەسەر پرسی دادپەروەری و گێرانەوەی ماف بۆ ماف خوراوان دەکەن لە دونیادا.
لە کۆتاییدا وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سور بونی خۆمان بۆ بەرگری کردن لەمافە قانونی و داراییەکانی قوربانیانی جینوسایدی گەلەکەمان دوپات دەکەینەوە، هیوادارین لەو رۆژەدا گەلەگەمان و هیچ گەلێکی تری دونیا نەبێتە قوربانی جینوساید
درود بۆگیانی قوربانیانی جینوساید لە هەموو دونیا و قوربانیانی جینوسایدی گەلەکەمان بەتایبەتی
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
09-12-2019
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 09-12-2019
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ♖ Erbil

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (بەناز جۆڵا) על Dec 9 2019 12:07PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (زریان سەرچناری) ב- Dec 9 2019 8:29PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (زریان سەرچناری) על: Dec 9 2019 8:29PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 185

✍️ עדכון פריט זה!
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע

لەرۆژی جیهانی کۆمەڵکوژیدا وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

📚 קבצים הקשורים: 0
🖇 פריטים המקושרים: 3
🏢
1.👁️وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
🏰 מקומות
1.👁️هەڵەبجە
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️09-12-2019
📂[ עוד...]
📝 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە | 🏷️ קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە


کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی هەڵەبجەهەڵەبجە خەڵکی شۆرشگیری هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوورشارەزوور جەماوەری کوردستان.
32 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە تاوانێکی گەورەی رژێمی لەناوچووی بەعس بوو دژی گەلی کوردستان و خەڵکی ئەم شارەخۆراگرە و دەوروبەری ئەنجامیدا.
16ی ئاداری هەموو ساڵێک بۆ هەموومان یادی برینێکی قوڵی نەتەوەکەمانە، کە داگیرکەران لە رێی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شەهیدکردنی زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی بێتاوان و بریندارکردنی هەزارانی تر و ئاوارەکردنی تەواوی دانیشتوانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و خاپوورکردنی ناوچەکانیان، تاوانەکەیان گەیشتە لوتکەی دڕندەیی بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی گەلەکەمان.
بەڵام بەخۆڕاگری و خەباتی ئازادیخوازی و قوربانیدانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان ئەم خەونەی دوژمنان لەگۆڕنرا.
کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لاپەڕەیەکی ڕەشی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمارکرد، بۆ رێگرتن و دووبارەنە بوونەوەی ئه و تاوانه دڕندانەیه، داوادەکەین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەجینۆساید بناسێنێت.
تا جارێکی تر ئه و تاوانەبەرامبەر مرۆڤ و سرووشت لە هیچ گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا ئەنجام نەدرێت.
پێویستە حکومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ قەرەبووکرنەوەی شایستەی کەس وکاری شەهیدان و قوربانیانی هەڵەبجە، کار بەبریاری دادگای باڵای تاوانەکان و مادەی 132ی دەستوری عێراقی فیدراڵ بکات و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای تایبەت بە جینۆساید و قەرەبووکردنەوەی قوربانیان لە عێراق دەربکات.
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و چارەسەکردنی بەرەکەوتووانی چەکی کیمیایی.
کەس وکاری سەبەرزی شەهیدان
بۆ بەرز راگرتنی مەرگەساتەکانی گەلی کوردستان بەگشتی و تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بەتایبەتی،
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ساڵانە ئه و یادانە دەکاتەوە،
ئەمساڵ بەهۆی پابەندبوون بە بڕیارو راسپاردەی دامەزراوە تەندروستییەکانی کوردستان و مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێویستمان زانی هاوشێوەی ساڵانی پێشوو ئەم یادە نەکەینەوە.
بەڵکو بەشێوازی ترو بە پاراستنی تەندروستی و ژیان لە هەڵەبجە و سەرتاسەری کوردستان، پەیامی زیندوێتی یادی شەهیدان بڵند رابگرین و لە هەوڵەکانمان بۆ بەجیهانیکردن و ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی جیهان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەردەوام دەبین.
نەمری بۆ شەهیدانی مەرگەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
15-03-202015-03-2020
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 15-03-2020
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ⚪ Halabja
🏙 ערים: ♖ Erbil

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (بەناز جۆڵا) על Mar 15 2020 12:15PM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Mar 15 2020 12:16PM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Mar 15 2020 12:16PM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 114

✍️ עדכון פריט זה!
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

📚 קבצים הקשורים: 0
🖇 פריטים המקושרים: 3
🏢
1.👁️وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
🏰 מקומות
1.👁️هەڵەبجە
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️15-03-2020
📂[ עוד...]
📝 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی | 🏷️ קבוצה: מסמכי מפלגות כורדיות | שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی


کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان
خەڵکی خۆڕاگر و تێکۆشەری دۆڵی خۆشناوەتی
33 ساڵ لەمەوبەر لە 16 / 4 / 1987 رژێمی بەعسی لەناوچوو تاوانێکی تری خستە سەر ئەو تاوانانەی کەلە چوارچێوەی کۆمەڵکوژی و لەناوبردنی گەلی کوردستان جێبەجێی دەکرد، لەو روژەدا رژێمی لەناوچوو بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیاوی گوندی شێخ وەسانان و بالیسان و گوندەکان دۆڵی خوشناوەتی چەند جارێک بۆمباران کرد و لەئەنجامدا چەندین قوربانی شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
هەر ئەوکات ژمارەیەک لە بریندارەکان دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لەلایەن رژێمەوە زیندەبەچاڵکران کە لە دوای روخانی روفاتی ژمارەیەک لەو شەهیدانە لە گۆرێکی بەکۆمەڵدا لەکارگەی قیری هەولێرهەولێر دۆزرانەوە و گەرێندرانەوە زیدی باوک وباپیرانیان و بەخاک سپێردرانەوە.
بەشێکی زۆری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی ئەو ناوچانەش کە ڕزگاریان بوو تائێستاش ئاسەواری ئەو چەکە بە جەستەیانەوە ماوە و کاریگەری لەسەر تەندرووستیان درووستکردووە.
خەڵکی خۆراگری بالیسان و شیخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی.
مێژوو شاهیدی خۆراگری و قوربانیدانی ناوچەکەتان دەدات کەهەردەم پشتیوان و پاڵپشتی شۆرشەکانی گەلی کوردستان بوون و لەمێژووی کوردایەتیدا لاپەرەی رەنگین بەخوێنی قوربانیدانتان نەخشاندوە.
بەرگری و خۆڕاگریتان لەبەرانبەر مەترسیدارترین چەکی کۆکوژی کیمیاوی شکستی بە پیلانی دوژمنان هێنا و ئێوەش سەربەرزانە لە سەر خاکەکەی خۆتان مانەوە.
ئێمە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خزمەتی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینوساید لەو سنوره و هەموو کوردستان بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین.
کەسوکاری سەبەرزی شەهیدان
لە کاتێکدا ئێمە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیمیابارانی ناوچەکەتان دەکەینەوە کوردستان لە قۆناغی خۆپارێزی لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادایە و لەبەر پابەندبوون بە ڕێکار و ڕێنماییە تەندرووستییەکان نەتوانرا وەک ساڵانی
پێشوو مەراسیمی شایستە بۆ یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە، لەگەڵ ئەوەی بۆ هەمیشە یادی شەهیدانمان بەرز ڕادەگرین هەوڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرێگار و شێوازی تر بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو تاوانانەی بەرانبەر گەلی کوردستان کراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بناسرێن.
درود بۆ روحی پاکی شەهیدانی بالیسان و شیخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
سەربەرزی بۆ کەسوکاریان
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-04-202016-04-2020
⚠️ פריט זה נכתב בשפה (🏳️ کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ נכס פריטים
🏳️ שפת מאמרים: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-04-2020
📝 Document Source: 📄
📄 Document style: 📠
📄 סוג המסמך: ⊶ שפת מקור
🏙 ערים: ⚪ Shaqlawa
🏙 ערים: ♖ Erbil
♕ Ministries of KRG:

⁉️ Technical Metadata
©️ זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
✨ איכות פריט: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
רע👎
✖️
 40%-49%
רע
✖️
 50%-59%
מסכן
✔️
 60%-69%
הממוצע
✔️
 70%-79%
טוב מאוד
✔️
 80%-89%
טוב מאוד👍
✔️
 90%-99%
מצוין👏
99%
✔️
נוסף על ידי (بەناز جۆڵا) על Apr 16 2020 8:24AM
👌 מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי (هاوڕێ باخەوان) ב- Apr 16 2020 8:58AM
✍️ פריט זה עודכן לאחרונה על ידי (هاوڕێ باخەوان) על: Apr 16 2020 8:58AM
☁️ קשר
🔗
🔗
👁 פריט זו נצפתה פעמים 84

✍️ עדכון פריט זה!
☰ עוד
⭐ הוסף לאוספים שלי
💬 כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!

✍️ היסטורית פריטים
🏷️ Metadata
RSS

📷 חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
🔎 חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ פריט דירוג
⭐⭐⭐⭐⭐ מצוין
⭐⭐⭐⭐ טוב מאוד
⭐⭐⭐ הממוצע
⭐⭐ מסכן
⭐ רע

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان: لە یادی 33 ساڵەی بەرکەوتووانی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دوڵی خۆشناوەتی

📚 קבצים הקשורים: 0
🖇 פריטים המקושרים: 2
🏢
1.👁️وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان
📅 תאריכים ואירועים
1.👁️16-04-2020
📂[ עוד...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| זמן טעינת דף: 8,846 2!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574