فەقێیەکی مووسڵی هاتبووە سولەیمانی لە خانەقای حاجی شێخ ئەمین دامەزرابوو. ئەچێتە لای شێخ بابە عەلی تەکیەیی بۆ دەرز خوێندن، ئەم فەقێیە کوردی هیچ نەئەزانی. بە شێخ بابا عەلی ئەڵێ بە عەرەبی: قوربان من هیچ کوردی نازنم کە قسەم لە گەڵ ئەکەن زۆر پێم شەرمە نازانم جوابیان بدەمەوە، چەند شتێک فێر کە هەر ئەوەندە بتوانم چاک و چۆنیان لەگەڵ بکەم بە تایبەتی مەلاکان هەر زۆر پێم شەرمە نازانم قسەیان لەگەڵ بکەم. ئەویش ئەڵێ: باشە کوڕم، سبەینێ جومعەیە و خەڵک هەموو ئەچن بۆ مزگەوتی گەورە بۆ نوێژی جومعە، تۆ بچۆ لەبەر دەرگاکە هەر کەس کە هات و خۆت ئارەزووت کرد قسەی لەگەڵ بکەی پێی بڵی: «مەرحەبا زەگوڵە بە گوون» ئیتر ئەمە شوێنی هەموو شت ئەگرێتەوە. فەقێ بە پوختی ئەمە ڕەوان ئەکا و سبەینێ ئەچێتە بەر قاپی مزگەوتی گەورە.
پێش هەموو مەلایەک سەی عەزیزی خەتیب دێت پێی ئەڵێ: مەرحەبا زنگوڵە بە گوون. ئەو ئەمەی بە لاوە زۆر سەیر ئەبێ. بە شوێن ئەودا مەلا حسەینی پیسکەندی دێت بەویش هەر وا ئەڵێت، پاشان مەلا عەزیزی مفتی. بەو جۆرە پیا ئەڕوا هەر کەس دێت پێی ئەڵێت: مەرحەبا زەنگوڵە بە گوون، ئەمانە هەموو سەرسام ئەمێنن لەم قسەیە و لە بەینی یەکا ئەکەونە قسەکردن، مەلا عەزیز ئەڵێ: ببێ و نەبێ ئەمە ئیشی بابا عەلییە. لە ئاخرا فەقێ تێ ئەگەیەنن کە ئەمە چاکوچۆنی نییە و ئەمە شتێکی سەیرە. فەقیم فەقێ هەر دێتەوە و شت و مەکەکانی ئەپێچێتەوە و سولەیمانی بە جێ دێڵی، ئەڵێ: ئەمە مەلا چاکەکەیان بێ، ئەی خەڵکەکەی تر چۆن بن؟ تا نەیانگاوم با بۆی دەربچم. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 197
Scrivi il tuo commento su questo articolo!