دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر ڕایگەیاند، لە ماوەی دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا "116" شوێنەوار لە پارێزگای هەولێر دۆزراونەتەوە.
نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لە دە مانگی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر، زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی لە ئەنجامی ڕووپێوی 116 ناوچەی شوێنەوارییان لە دەشتی شەمامک دۆزیوەتەوە".
بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر، ڕاشیگەیاند "لە هەفتەی ڕابردوودا زانکۆی میلانۆی ئیسپانی لە گردی گوندی هێلەوەی سەر بەناحیەی شەمامک گۆڕی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ پێش زایین".
وتیشی "هەردوو زانکۆی هارڤارد و میلانۆ لەسەر ئەرکی خۆیان کارەکان ئەنجامدەدەن و لەمیانەی گەڕانیان بە دوای ناوچەی شوێنەوارەکان لە پارێزگای هەولێر، 15 کادیری خۆماڵی لەسەر دەستی ئەو دوو زانکۆیە شارەزاییەکی باشیان لە دۆزینەوەی شوێنەوار پەیداکردوە و لەمەودوا دەتوانرێت سودیان لێ ببینرێت".
- 26-10-2016
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 13,125
Scrivi il tuo commento su questo articolo!