- #سارا کەمانگەر#، چالاکوانی مافی مرۆڤ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیلاعاتی ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا.
- سوپای تورک بۆردومانی ئەو ناوچانەی #ئامێدی#ی کرد کە گەریللاکانی #پەکەکە#ی لێیە. بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی تریش برینداربوو.
- چەکدارێک که خۆیان بەناوی وەک #ئاساییش#ی #پیرمام# ناساندووه، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس #ئیبراهیم عەباس# لە گەرەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر و، بەبۆنەیەوە کە لەماڵدا نابێت، دەچن لە ماڵ هاوڕێیەکی دەستگیری دەکەن.[1]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردوودا تورکیا 67 هێرشی بۆ سەر باکوری سوریا و ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.[2]
- لە نێو تەلاری پەرلەمانی کوردستان، جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە #عەدنان کەریم#، هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد. دوای ئەوەش، بەشێک لە هونەرمەند، نووسەر و چالاکوانانی نزیک لە #بزووتنەوەی گۆڕان#، هەڵمەتێکیان دژی عەدنان کەریم دەست پێ کرد.[3]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 8,492
Scrivi il tuo commento su questo articolo!