فەرمانداری شاری #بانە# ئاشکرايدەکات، بەپێی بڕیاری هاوبەشی #وەزارەتی ناوخۆ#، پیشەسازیی و کانگا و بازرگانی و گومرکی ئێران و بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخ، 620 کاڵا و شمەک بۆ هاوردە دیاریکراوە، کە لە ڕێگەی بازارچە سنوورییەکان بە ترانزیتی ناوخۆیی هاوردە دەکرێن.
ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە زاری محەمەد فەلاحی، فەرمانداری شاری بانە ڕایگەیاند: بەمەبەستی پاراستنی مافی دانیشتوانی سنووری، کارتی ئەلیکترۆنی پیلەوەری بۆ هەزار و 372 بنەماڵەی دانیشتووی سنووری لەو شارە دەرکراوە.
فەلاحیان ڕونیکردوەتەوە: بەپێی بڕیاری هاوبەشی وەزارەت ناوخۆ، پیشەسازی، کانگا و بازرگانی و گومرکی ئێران و بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخ 620 کاڵا و شمەک بۆ هاوردە دیاریکراون، کە لە ڕێگەی بازارچە سنوورییەکان بە ترانزیتی ناوخۆیی و کەڵک وەرگرتن لە کارتی پیلەوەری هاوردە دەکرێن.
راشیگەیاندوە: چێککردنی تۆماری کاڵا، قیرتاوکردنی گۆڕەپانی بازارچەکە، تۆڕی ڕوناکی و ژێرخانەکان و پێویستەکانی دیکە لەو بازاڕچەیەدا بە هاوکاریی پارێزگاریی کوردستان ئەنجامدراوە.
فەرمانداری بانە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە: کارتی پیلەوەری بۆ چوار کەس لە ئەندامانی هەر بنەماڵەیەک دەردەکرێت و مانگانە هەر کەسێک لە چوار کەسی خاوەن ئەو کارتە دەتوانێت لە داشکاندنی گومرگی 7 ملیۆن ڕیاڵی لە هاوردەی کاڵا و شەمەک سوودمەند بێت.[1]
#12-11-2018#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 2,658
Escriba su comentario sobre este artículo!