$ژیاننامە$
ساڵی 1957 لە گوندی (#دایە سڵێمان#) هەڵکەوتوو لەسەر چۆمی ئایەنان لە ناوچەی ساحێب لەدایک بوە. ڕۆژی #25-08-2017# کۆچی دوایی کرد.
$خوێندن$
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە شاری #سەقز# تەواوکردووە لە زانکۆی پەیام نووری سەقزیش بڕوانامەی لیسانسی ئەدەبیاتی فارسی لەم دواییانەدا وەرگرتوه.
$چالاکی$
خالید خاکی پێشتر مووچەخۆری فەرمانگەی تەلەفوونی شاری سەقز بوو کە لە ساڵی 1362 هەتاویدا لەسەرکار وەلانراو 18 مانگ زیندان بوونیش بەشێک لە ژیانی تۆمار ئەکات، ئەم نووسەرەی شاری سەقز هەر لە سەردەمی قوتابخانەوە هۆگری هونەر بەتایبەت هونەری شانۆ بووە و پێش ئەوەی وەک نووسەرێک بیناسین گەلێک چالاکی لە بواری هونەری شانۆدا بووە کە ئەندامێکی کارامەی تەنیا گرووپی شانۆی ئەو ساڵانەی شانۆی شاری سەقز لە دەیەکانی 50 و 60 دا بووە لە گەلێک لە شانۆکانی گرووپی شانۆی شاردا لە ساڵۆنی شارەداری ئەوکات دەوری گێڕاوە و شارەزای زۆربەی شانۆنامەکانی شانۆنووسانی ئێرانی وەک (بەیزایی) …. هتد بووە کە بەشداری لە شانۆی (#شەهیدی دووەم#) یەکێک لە کارە بەتواناکانییەتی و لە ناوخەڵکی ئەوکات دا ڕەنگدانەوەی بەرچاوی بوە.[1]
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری #ساکار# بووە کە گۆڤارێکی هونەری بووە لە ڕۆژهەڵات دەرچووە.[2]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 31,605