- چەکدارانی داعش بەتەواوەتی لە کەرکووک پاککرانەوە و قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەر بەردەوامە، هێزی پێشمەرگە و ئاساییش گەڕەکە عەرەبەکان دەپشکنن، لەم گەڕانانەدا سەدان عەرەبی بێناسنامەیان دەستگیرکردووە.
- چەتەیەک لە گەڕەکی (ئەسرا و مەفقودین)ی شاری کەرکووک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا، نەقیبێکی هێزە ڕەشەکەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چەتەیە خەڵکی شارەدێی حەویجەی خوار کەرکووکە.
- دوو پێشمەرگە ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیحوەری ڕۆژئاوای دیجلە بەهۆی گولە هاوەنی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و دووانی دیکەش برینداربوون.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هاوردەکردن، دروستکردن و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکانی قەدەغەکرد، بڕیارەکە لەسەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Cronología de los acontecimientos
Este artículo ha sido escrito en el idioma (کوردیی ناوەڕاست), haz clic en el icono

para abrirlo en el idioma original.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visto 18,556 veces
¡Escribe tu comentario sobre este artículo!