- بۆ کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان #نەوشیروان مستەفا#، ئیدارەی #کەرکووک# بڕیاریدا #ئاڵای کوردستان# دابگیرێت و دوو ڕۆژ ماتەمی لەتەواوی پارێزگاکە ڕابگەیەنێت.
- پرسەی نەوشیروان مستەفا لە شاری #هەولێر# لە مزگەوتی سەواف بەڕێوەچوو، پرسەکەی هەولێریش بەیەکێک لە قەرەباڵغترین پرسەکانی مێژووی شاری هەولێر دادەنرێت. هیچ کام لە #مەسعود بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی# بەشداریی پرسەکەیان نەکرد.
- لە زۆربەی شارۆچکەکانی کوردستان و شارە گەورەکانی ئەوروپا، پرسەی نەوشیروان مستەفا بەڕێوەچوو.
- سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە میانی بەشداریکردنی لە مەڕاسیمی پرسەی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕایگەیاند ئەگەر من لەجێگەی یەکێتی بومایە داوای یەکگرتنەوەم لە گۆڕان نەدەکرد.
- ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ئەلبوومی ڕێژنەی #محەمەدی ماملێ#.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر بوەوە بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان- ئاکەپە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 17,966
Escriba su comentario sobre este artículo!