فەرزاد کەمانگەر لە ساڵی 1976 لە شاری #کامیاران# لە دایک بووە. مامۆستا فەرزاد کەمانگەر خاوەن پێشینەی 12 ساڵ کاری وانەوتنەوە، ئەندامی دەستەی نووسەرانی مانگنامەی ڕویان، سەر بەئیدارەی پەروەردەی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی ئاسک بوو، کە لە ڕێکەوتی 18ی ئاگوستی 2006 لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیرانەوە دەسگیر کرا. مامۆستا فەرزاد و هاوڕێیانی ماوەی 16 مانگ لە ژوورەکانی تاکەکەسی ئیتلاعات لە شارەکانی #کرماشان#، #سنە# و تاران ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە بوونەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2232/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=فەرزاد کەمانگەر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2232/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە مانگی ژوئەنی 2007 مامۆستا فەرزاد کەمانگەر لەلایەن لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران بەتۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتییەکی کوردستانی لە دادگایەکی 7 خولەکیدا، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و دوای ئەوەی سزاکەی لەلایەن دیوانی باڵا پشتڕاست کرایەوە و لە بەرەبەیانی 9ی مانگی مەی ساڵی 2010 دا لە زیندانی ئێوین لەگەڵ #شیرین عەلەم هولی#، #عەلی حەیدەریان# و فەرهاد وەکیلی سێدارەدرا.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 50,885
Escriba su comentario sobre este artículo!