- لە شاری نسێبینی باکوری کوردستان شەڕو پێکدادان بەردەوامە و سوپای تورکیا بۆمبی فسفۆڕی بەکاردەهێنێت.
- کاسبکار و خاوەن دوکانەکانی بانە مانیانگرت و دوکانەکانیان داخست بەهۆی خراپیی بارودۆخی ئابووری و داخستنی ئاڵووێری شمەکی سەر سنوورەکانیان.
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لە پارێزگای شرناخی باکوری کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی شەڕوپێکدادانی نێوان شەڕڤانان و ئەندامانی هێزی تایبەتی تورکیا بڵاوکردەوە. بە پێی ئامارێکی فەرماندەیی یەپەسە، شەوی ڕابردوو، شەڕڤانانی (یەپەسە) لە گەڕەکی عیسمەت پاشای پارێزگای شرناخ لە باکوری کوردستان چەند باڵەخانەیەکی سەربازی کە ئەندامانی هێزی تایبەتی تورکیا تێیدا نیشتەجێبوون، تەقاندەوە و لە ئەنجامدا 20 ئەندامی هێزی تایبەتی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی تریش برینداربوون. لە لایەکی ترەوە لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانی نێوان شەڕڤانان و ئەندامانی هێزی تایبەتی تورکیا لە هەمان گەڕەک زیاتر لە 20 ئەندامی تری هێزی تایبەت کوژران. هەروەها لە گەرەگی (جمهوریەت)ی پارێزگای (شرناخ) لە کاتێکدا گروپێک لە ئەندامانی هێزی تایبەتی تورکیا سەرقاڵی دەربازکردنی تەرمی چەند ئەندامێکی تیمەکەیان بوون و ڕووبەڕووی هێرشی شەڕڤانانی (یەپەسە) بوونەوە و لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانێکی قورسدا لانیکەم 11 ئەندامانی هێزی تایبەت کوژران.
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 8,069
Escriba su comentario sobre este artículo!