دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:
وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆکانە و تیرۆریستییەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر #هەولێر# دەکەین، ڕاشیدەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشکران کە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەکانی پێشووتردان و، مەبەست و ئامانجی ئەو کارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە.
پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەکان و ئیدانەکردنەکانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردن چارەسەر نیە. بەڵکو پێویست دەکات هەنگاوی کردەیی بنرێت و زۆر بە جددی کار بۆ ئەوە بکرێت، کە کۆتایی بەم کردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت، کە بێ باکانە لەدژی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.
بارەگای بارزانی
9ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,081