$باکووری کوردستان$
- شەڤین ئالاجا هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورک قەیومی لە پۆستەکەی جێگیر کرد، لەگەڵ 3 لە ئەندامانی #هەدەپە# دوای ئەوەی لە بەرواری 1ی تشرینی یەکەم دەستگیر کران، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا و ڕەوانەی زیندان کران.[1]
$باشووری کوردستان$
- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کورستان ڕایگەیاند، لە ماوەی حەوت مانگدا 45 پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە #کۆرۆنا# گیانیان لەدەستداوە.[2]
- ئاماری نوێی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، جارێکی دیکە گەیشتەوە ئاستی 31 مردن لە شەو و ڕۆژێکدا، بەمەش کۆی گشتیی کۆچکردووان بە کۆرۆنا گەیشتە 1937 کەس.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ تەقە لە بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سنووریی سەرزێڕێ لە سنووری شارۆچکەی #ئامێدی# کرا و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕێ ناوی #غازی ساڵح#ە و تەمەنی 47 ساڵان بوو.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387332/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لاهور شێخ جەنگی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی یاریگایەکدا: غەدر لە سلێمانی کراوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لاهور شێخ جەنگی لەکاتی دانانی بەردی بناغەی یاریگایەکدا: غەدر لە سلێمانی کراوە=KTML_ImageCaption_End=
- #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەمڕۆ لە کاتی دانانی بەردی بناغەی یاریگایەکی نێودەوڵەتیدا لە #سلێمانی# ڕایگەیاند، شارەکە غەدری لێکراوەو ئەمان بێ بەشداری حکومەت یاریگاکە پێشکەش بە خەڵکی سلێمانی دەکەن.[5]
- جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی لەبەرامبەر هێرشەکانی پارتی بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، بە دەهۆڵ کوت و زورناژەنەکانتان هاوسەرۆکی یەکێتیی مەزنتر دەبێت. دەشڵیتئەو دەمڕوت و بێ شوناسانە، بێدەنگ و دەمکوت نەکەن مێژوی پڕ خیانەتی پارتەکەتان لە 1946وە لەژێربەڕەوە دەخەینە سەر بەڕە.[5]
- بە پەتای کۆرۆنا کوڕە پەرستارەکەی بیست ڕۆژ لەمەوبەر کۆچی دواییکرد و ئەمڕۆش، نووسەر و ڕۆژنامەنووس، عەزیز هەریری بە هەمان پەتا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.[4]
- گروپی شەقام هۆشداری لە دۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی #کەرکووک# دا و ڕایگەیاند، ئێستا بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر گەیشتووەتە قوتابخانەکانی کچان لە شارەکە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی تورکدا لە #عەفرین# تەقینەوەیەک ڕوویداوە. ئاماژە بەوە دەکرێت، لەو تەقینەوەیەدا 3 چەتە بریندار بوون.[1]
- ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا بە بەرپرسیاری تەقینەوەکان دەزانن و ڕایدگەیەنن کەئەوان لەپشت ئەو تەقینەوانەن کە لەناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا ڕوودەدەن و چەند ڕۆژێکیشە ژمارەیان زیادی کردووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- تورکیا ڕایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی میت و سوپای تورکیا لە باکووری عێراق بەرپرسێکی هێزی تایبەتی پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە# بەناوی مەزڵووم د- ەمیر لە چالاکی خراوە.[2]
- ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی تورکیا لە فڕۆکەخانەی غانجای نێودەوڵەتی ئازەربایجان دەبینرێن کە لەلایەن مانگە دەستکردەوەکانە وێنەیان گیراوە، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەشداری لەو جەنگەدا دەکەن کە لە ناگۆرنۆ کەرەباخ هەڵگیرساوە و لەدژی وڵاتی ئەرمینیا شەڕییان پێدەکات.[3]
- سەرۆکی سووریا ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (#هەسەدە#) و ئەمەریکا نەوتی سووریا دەدزن. هەڕەشەی ئەوەش دەکات تەواوی ناوچەکانی سووریا دەخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.[4]