وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند کە لە شەڕی ناوچەی گرێ سپی-دا 291 تیرۆریستی داعش کوژران و 43 شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون.
رێدور خەلیل وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی شەڕی سێ ڕۆژی لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و تیرۆریستانی داعشدا ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەگەر هاوکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ تیرۆریستانی داعش نەبووایە ئەوان نەیاندەتوانی بگەنە ئەم ناوچەیە.
رێدور خەلیل ئاشکرایکرد کە لە شەڕی 27ی مانگی ڕابردوودا 291 تیرۆریستی داعش کوژراون و تەرمی 125 تیرۆریست کەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، شەش تیرۆریستیش بە زیندوویی دەستگیرکراون.
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاماژەی بەوەشکرد کە لەو شەڕەدا 43 شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە شەهیدبوون و ئەندامێکی ئاسایشی گرێ سپی بە گوللەی سوپای تورکیا شەهیدبوون و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئاسایشیش برینداربوون.
- 03-03-2016
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 7,101 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !