سەرۆکوەزیران #مەسرور بارزانی# بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، لە بەشێکیدا هاتووە: لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:=KTML_End=
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین. [1]
مەسروور بارزانی
سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,101 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !