قوربانییەکانی هێرشە درۆنییەکەی نزیک قەزای #سەیدسادق#، دوو رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی هێزێکی چەکدار تا مەترسی بن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هیچ وڵات و ناوچەیەک.
کوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین. جگە لەوەش پێشێلکردنێکی زەقی سەروەری خاکی عێراقە. جارێکیتر داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن کە بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان.
بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری هەردوو رۆژنامەنووسی شەهید دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم. [1]
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیرانی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 643 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !