هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە ناوچەی باب و عەفرین لایەنی کەم 5 چەتە و سەربازی تورکیا کوژراون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە چێوەی زنجیرە چالاکییەکانی هێزەکانمان کە دژبە سەرباز و تیرۆریستانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری ئەنجامیان داون؛ ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ هێزەکانمان چالاکییەکی بەرفرەوان و کاریگەریان لە دژی چەتەکانی فرقەی هەمزە-ی سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی داخلباش-ی سەربە ناوچەی باب ئەنجام دا. #شەڕڤان#انی ئێمە بە چەکی قورس و مامناوەندی شەڕی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەتەکان کرد. شەڕڤانان چوونە سەر تەرمی 2 چەتە و ڕوونیش بوویەوە کە لایەنی کەم 2 چەتەی دیکە بریندار بوون. هەروەها شەڕڤانەکانمان دەستیان بەسەر دوو چەکی جۆری [AK-47] و ڕەختێکی چەتەکاندا گرت. ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ هێزەکانمان بە چالاکییەکی سابوتاژ لەسەر ڕێگەی ناوچەی (بلبلێ) و (مەیدانکێ)، ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان کردە ئامانج کە چەتەکانی فرقەی (سوڵتان موراد)ی تێدابوون. لە ئەنجامدا 3 چەتەی گرووپەکە بەسەختی بریندار بوون و گورزیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت. هێزەکانمان ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ بە چالاکییەکی کاریگەر ناوەندێکی کۆبوونەوەی گرووپی چەتەکانی جەیشی نخبە-یان لە دەوروبەری شارۆچکەی مارع کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 3 چەتە کوژراون و 4 چەتەی دیکەش بریندار بوون.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 894 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !