بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانیا لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاساییش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە #08-10-2024#، #سەفین دزەیی# لە یادی ڕۆژی نیشتمانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، بوونی قوتابخانە و دامەزراوە ئەڵمانییەکان لە کوردستان گرنگی زۆریان هەیە.
دزەیی وتیشی، دابینکردنی چەک و پشتیووانییەکان بۆ پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیا و هاوپەیمانان کاریگەریی تەواوی لەسەر شەڕی دژی #داعش# هەبووە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم وتی: قوتابخانەی ئەڵمانی و دامەزراوەی گۆتە زۆر گرنگ و پڕ مانان بۆ ئێمە، حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیارێکی مێژووییدا کاتێک بۆ یەکەم جار دوای جەنگی دووەمی جیهانی سەربازەکانیان ناردە دەرەوەی سنوورەکانی ئەڵمانیا.
سەفین دزەیی زیاتر وتی: ئەم ئامادەبوونە و ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەکانمان دابینکراوە، سەرلەبەری یارییەکەیان گۆڕی، ئەڵمانیا هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە زۆرینەیان لێرە ئامادەن، سوپاسی ئەو پشتیووانییە دەکەین و بەرەدوام پێشبینی ڕاوێژ و پشتیووانی ئێوە دەکەین، سوپاسگوزاری پێشنیازی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانین تا مانگی یەکی 2026. لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاساییش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 402 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !