ناو: حەسەن
ناوی باوک: مەجید حەسەن
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ڕۆژی شەهیدبوون: #01-08-1963#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #باڵەکیان#ی شارەدێی #دیانا#ی، #سۆران#، #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: چیای گۆڕەز، سۆران
$ژیاننامە$
حەسەن مەجید حەسەن، لە ساڵی 1941 لە گوندی باڵەکیانی شارەدێی دیانای سەربە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک نەهێنابوو.
لە #12-12-1961# پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، دەبێتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حەمید ئەفەندی.
لە ساڵی 1962 بەشداری شەڕی دژ بە بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئێراق دەکات و لەو شەڕەدا لەگەڵ هەڤاڵێکی تری بەدیل دەگیرێن، بەڵام خۆیان ڕزگار دەکەن.
لە 01-08-1963 لە کاتی هێرشبردنە سەر سوپای ڕژێمی ئێراق لە چیای گۆڕەز، بە گوللەی ڕژێمی ئێراق شەهید دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 466 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !