=KTML_Bold=هێزەکانی زێڕەڤانی پارتی: هێزێکی کۆماندۆی سەر بە بافل تاڵەبانی، بەبێ فەرمانی دادگا، پێشمەرگەیەکیان ڕفاندووین=KTML_End=
ئەمڕۆ ئێوارە #03-04-2023# هێزێکی کۆماندۆی سەر بە #بافڵ تاڵەبانی# لە شاری #سلێمانی# بەبێ رەزامەندی و فەرمانی دادگا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی پێشمەرگە صلاح الدين جلال احمد لە بەتالیونی چواری مەکتەبی ڕێکخستنی سلیمانی سەر بە فەرماندەییمان و ڕفاندوویانە.
لێرەدا وێرای سەرکۆنە کردنی ئەو کارە بەدەر لە یاسایە، پاراستن و سەلامەتی گیانی ئەو پێشمەرگەیە دەخەینە ئەستۆی ئەو تاقمەی ماوەیەکە نائارامی و ناسەقامگیرییان لە شاری سلێمانیی خۆشەویست دروست کردووە و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رەفتارانە بێت لەو دەڤەرە. [1]
ڕاگەیاندنی
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەفانی
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen

för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,326 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !